بعض من المشاركين في دورة المسار السريع للمعلمين أغسطس / آب جامعة ستوكهولم
وێنە: خالید هیلالی

خولی ئامادەکاریی بۆ مامۆستایانی تازەهاتوو کراوەتەوە

"ڕێگەی گەیشتن بە پێناسەی مامۆستایی کورت دەکاتەوە"
2:51 min

هەفتەی ڕابوردوو لە زانکۆی ستۆکهۆڵم خولێکی ئامادەکاریی بۆ مامۆستایانی تازەهاتوو کرایەوە.

جێی باسە ساڵێک لەمەوبەر لەسەر ئەرکی حکوومەت خولێکی ئامادەکاریی خێرا بۆ ئەو مامۆستایانە کرایەوە کە تازە هاتوونەتە سوید. ئەو خولە فێرکارییە بە (snabbspår) ناسراوە و لە شەش زانکۆ لە سویددا دەستی پێ کرا.

- عورەیب قەمحاوی مامۆستای زانکۆی ستۆکهۆڵم و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو خولە دەڵێت ئەم خولە ئامادەکارییە کورتکردنەوەی ماوەی گەیشتنە بە پێناسەی مامۆستایی.

ماوەی ئەو خولە 26 هەفتەیە و لە شەش زانکۆی سوید پێشکەش دەکرێت، ستۆکهۆلم، یۆتۆبۆری، یۆنشێۆپینگ، مالمۆ، ئومیۆ، ئێۆرێبرو. لەو ماوەیەدا ئەو پەنابەرە تازەهاتووانەی (واتا ئەوانەی کە ئیقامە یاخود مافی پەنابەرییان هەیە) و لە وڵاتی خۆیان مامۆستا بوون، وانەی تیۆری و پراکتیک هەروەها زمانی سویدی وەردەگرن. ئەویش بەو ئامانجەی ڕێگەی نێوان ئەو کەسانە و کاری مامۆستایی کورت بکرێتەوە.

بەپێی ئاماری کاردۆزگە (Arbetsförmedlingen) لە کۆتایی ساڵی 2015 دا نزیکەی 53 هەزار کەس لە بەرنامەی جێگیرکردن (etableringsprogram) تۆمار کراون، لەو ژمارەیە 1900 کەس لە وڵاتی خۆیان مامۆستای سەرەتایی و ئامادەیی بوون.

-  منزر عەلی یەکێک لەو مامۆستایانەیە کە لە سوریاوە هاتوون و دەڵێت بەشداری لەم خولە گرنگە لەبەرئەوەی بە سیستێمی خوێندنی سویدیت دەناسێنێت کە جیاوازیی زۆرە لەگەڵ سیستێمی خوێندن لە وڵاتانی شەرق.

کردنەوەی ئەم خولی ئامادەکارییە لە کاتێکدایە کە سوید بە دەست کەمیی ژمارەی مامۆستاوە دەناڵێنێت هەر بۆیە ئەم خولی ئامادەکارییە کرایەوە و لەو کاتەوە 764 مامۆستا لەو خولەدا دەستیان بە خوێندن کردووە. نزیکەی لەسەدا 38 ی ئەو کەسانە جۆرێک لە گرێبەستی کاریان وەک مامۆستا دەست کەوتووە.

جێی ئاماژەیە تەواوکردنی ئەم خولی ئامادەکارییە مانای ئەوە نییە کەسەکە پێناسەی مامۆستایی وەردەگرێت بەڵکە ئەم خولە قۆناغی ئامادەکارییە بۆ بەردەوامبوون لە خوێندنی تایبەت بە مامۆستایی تایبەت بە بیانیان کە لە چوار وەرزی خوێندن لە زانکۆ پێک دێت کە بەتەواوکردنی پێناسی پیشەی مامۆستایی وەردەگریت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".