Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Detta är sändningsledningen vid Sveriges Radio med ett viktigt meddelande till allmänheten i Sundsvalls kommun, Västernorrlands län. Det brinner i ett ställverk utanför Stockvik med kraftig rökutveckling. Räddningsledaren uppmanar alla som befinner sig i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Västernorrland.
(Publicerat igår kl 23.44)
.
1 av 2
وێنە: Vilhelm Stokstad/TT
Arboga
2 av 2
وێنە: TT

ژنەکەی ئاربۆگا بە زیندانیی هەتایی حوکم درا

دۆستی ژنەکە جگە لە زیندانیی هەتایی لە سویدیش دەر دەکرێت
2:38 min

ژنە 42 ساڵانەکە بە زیندانیی هەتایی و دۆستەکەی پێشووی بە 14 ساڵ زیندانیی هەروەها دەرکردنی لە سوید حوکم دران.

 دادگای بەرایی ڤێستمانلاند (tingsrätt) لە شاری ڤێستەرۆس ئەمڕۆ کاتژمێر 11 بڕیاری لەسەر تاوانەکەی کۆمۆنی ئاربۆگا دا بە زیندانیی هەتایی بۆ ژنە 42 ساڵانەکە و 14 ساڵ زیندانیی بۆ دۆستە کۆنەکەی کە سویدیی نییە جگە لە سزای زیندانی لە سوید دەردەکرێت و بۆی نییە جارێکی تر بێتەوە ئەم وڵاتە.

سەبارەت بە سزای زیندانیی هەتایی بۆ ژنەکە هانس ئۆکێ نیگرێن دادوەر سەبارەت بە بڕیارەکی دادگا دەڵێت ئێمە پێمان وایە ئەوەی کە ئەو ژنە کردوویەتی تاوانێکی هێندە گەورەیە کە شایەنی زیندانیی هەتاییە.  

دادگای بەرایی لە حوکمەکەیاندا نووسیویانە کە جگە لە دانپێدانانی کوڕە بیست ساڵانەکە بەڵگەی تەکنیکی هەیە و دی ئێن ئای ئەو کوڕەش لە ژێر نینۆکی پیاوە کوژراوەکەدا دۆزراوەتەوە. 

جێی باسە ئەو ژنە 42 ساڵانە و دۆستی پێشووی بە گومانی کوشتنی باوکی ژنەکە و هەوڵی کوشتنی دایکی، هەورەها نیازی کوشتنی مێردی پێشووی ژنەکە دادگایی دەکرێن. ئەم ڕووداوە ساڵی پار لە ماڵە هاوینەکەی دایک و باوکی ژنە گومانلێکراوەکە لە دەرەوەی کۆمۆنی ئاربۆگا ڕووی داوە.

دۆستی پێشووی ئەو ژنە 42 ساڵانەیە دانی بە تاوانی کوشتن و هەوڵی کوشتندا ناوە و دەڵێت کە ئەو ژنە چەقۆکەی یاوەتێ، لەکاتێکدا ژنەکە نکوڵی لێ دەکات.

 ئاماندا هیکس پارێزەری ژنە 42 ساڵانەکە دەڵێت، ئەم حوکمەی دادگا چاوەڕوانکراو بوو بەڵام گومانلێکراو ئەم سزایە بە ناپەسەند دەزانێت و لای دادگای باڵا سکاڵا لەسەر ئەو حوکمە تۆمار دەکەین.

جێی ئاماژەیە هەردوو گومانلێکراو پشکنینی دەروونییان بۆ ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە کە دوو کەسی تەندروستن و باری دەروونییان ئاساییە.

لە ماوەی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردنی ئەو دوو گومانلێکراوەدا کێشەیەی ئەوە بوو کە نەدەزانرا تەمەنی دۆستی پێشووی ژنەکە لە خوار یان لە سەرو 21ەوەیە لەبەرئەوە نەدەتوانرا بە زیندانیی هەتایی سزا بدرێت.

بەڵام دواتر لەدوای لێپرسینەوە لە کەسوکاری ئەو گومانلێکراوە و کۆپییەی ئەو لێپرسینەوانە کە بەزمانی فارسییە، کراون بەسویدی، هەروەها وێنە و بەڵگەنامە لە ئێرانەوە هاتووە و دەرکەوتووە کە گومانلێکراو ئێستا 21 ساڵە و بەو پێیە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە تەمەنی خوار 21 بووە هەر بۆیە سزای زیندانیی هەتایی نەدرا و لەبری ئەوە 14 ساڵ زیندانیی و دەرکردنی لە سوید بۆ بڕایەوە کە پارێزەری گومانلێکراوەکەش لەو سزایە ڕازییە.

 

تێبینی!

بۆ پاشخانی ئەم هەواڵە کلیکی لینکی هاوپێچ بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".