.
گەڕان بەدوای تەرمی ژنە ڕۆژنامەوانەکەدا وێنە: Johan Nilsson/TT

خاوەنی ژێردەریاییەکە: ڕۆژنامەوانەکە بە ڕووداوێک مرد

تەرمی ڕۆژنامەوانەکە نەدۆزراوەتەوە
1:29 min

پۆلیسی دانمارک بەشێکی قسەکانی خاوەنی ژێردەریاییەکەی ڕاگەیاندووە کە گوایا ڕۆژنامەوانە سویدییەکە لە ڕووداوێکدا مردووە.

دادگای بەرایی کۆپەنهاگەن لە پایتەختی دانمارک رازی بووە بەوەی کە هەندێک زانیاری لە لێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ داهێنەرە دانمارکییەکە بۆ ڕای گشتیی ڕابگەیەنرێت.

بەو پێیە و لە قسەکانی ئەو داهێنەرەوە ئەو ڕۆژنامەوانە سویدییەی لە ژێردەریاییەکەدا لەگەڵی بووە بەهۆی ڕووداوێکەوە لە ژێردەریاییەکەدا مردووە و ئەویش تەرمەکەی خستۆتە نێو دەریاوە. بەڵام نازانێت لە کوێی دەریاکەدا تەرمەکەی فڕی داوە.

جێی باسە تا ئێستا سوید و دانمارک لە هاوکارییدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو ڕۆژنامەوانە سویدییە، بەڵام ژێردەریاییەکە دۆزراوەتەوە.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی هەینی 11 مانگی ئاگوستی بووە کاتێک ژنێکی سویدی ڕۆژنامەوان لەگەڵ کەسێکی دانمارکی بەناوی پێتەر مادسێن کە کاری درووستکردنی ژێردەریاییە لە نێو ژێردەریاییەکدا لە دەریاچەی (Kogebukt) لە دەرەوەی کۆپەنهاگەنی پایتەختی دانمارک ژنەکە دیار نەماوە و دواتر ژێردەریاییەکە نووقم بووە.

جێی باسە ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ئەو ژنە ڕۆژنامەوانە سویدییە ک خەڵکی سکۆنێیە خەریکی ڕاپۆرتێک بووە لەسەر ئەو پیاوە کە وەک داهێنەر و درووستکاری ژێردەریایی ناسراوە.  

ئەو ژێردەریاییەی ڕووداوەکەی تێدا بووە ژێردەریاییەکی بچوکی تایبەتە کە پیاوە دانمارکییەکە هەر بۆ سەرگەرمیی درووستی کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".