skolan
وێنە: KATARZYNA KORZA / TT

هەڵمەتی کورسییە بەتاڵەکان دەستی پێ کرد

لە دوای پشووی هاوین هەندێک فێرخواز دیار نامێنن
2:29 min

ئەو هەڵمەتە بۆ فێرکردن و هۆشیارکردنەوەی مامۆستایان و هاوکاریی ئەو فێرخوازانەیە کە لە پشووی هاویندا تووشی تووندوتیژیی بە پاساوی شەرەف دێن.

-  فێرگا یەکێک لە جومگە گرنگەکانی کۆمەڵگەیە کە هەموو منداڵان تییدا ئامادەن هەر بۆیە گرنگە فێرگا لە پرسی توندووتیژیی بە پاساوی شەرەف ئاگادار بن، بۆ نموونە هاوسەرگیریی زۆرەملێی.  میکاێل تیۆرن لە تیمی توانسازیی نەتەوەییەوە دەڵێت.

تیمی تواناسازیی نەتەوەیی (Nationella kompetensteamet) کە لەسەر ئەرکی حکوومەت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی یۆتەلاندەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژیی بە پاساوی شەرەف، دامەزراوە هەڵمەتێکیان بە ناوی (Tomma stolar) دەست پێ کردووە.

 هەڵمەتەکە بریتییە لە خولی فێرکاریی و هۆشیارکردنەوە بۆ ئەوەی بزانن چی بکەن گەر فێرخوازێکیان دوای پشووی هاوین نەیەتەوە فێرگا، مامۆستا و کارمەندان دەبێت سەرەتا بزانن چی ڕووی داوە و پاشان گەر پێویست بکات پەیوەندیی بە دەستگەی پرسی کۆمەڵایەتی و پۆلیسەوە بکەن.

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید چاوی بە مامۆستایەکی ئامادەیی کەوتووە کە ئاگاداری چەند کچێک بووە لە فێرگاکەیدا کە بە زۆرەملێی براونەتەوە وڵاتی خۆیان، هەر لەماوەی پشووی ئەم هاوینەدا یارمەتیی سێ کچی داوە و هێناونییەتەوە سوید. ئەو مامۆستایە کە لەبەر هەستیاریی پرسەکە ناوی ئاشکرا ناکرێت، دەڵێت هەر ئێستا لە کۆبوونەوەیەکی فێرگاکەدا ئاگادار کرام کە دەبێت ئاگاداری کچیک بین کە ئاخۆ لە دوای پشووی هاوینەوە دێتەوە فێرگا یان نا.

جێی باسە تیمی تواناسازیی نەتەوەیی دەڵێن لە پشووی هاویندا هەمیشە مەترسیی ئەوە هەیە کە کچان و کوڕانی لاو تووشی توندووتیژیی بە پاساوی شەرەف ببن بۆ نموونە بەزۆر دەبرێنەوە وڵاتی خۆیان و هاوسەرگیرییان پێ دەکرێت. 

هەر ئەو تیمە هێڵیکی تەلەفۆنییان پێش سێ ساڵ بۆ یارمەریی ئەو کەسانە کردەوە کە تووشی ئەو جۆرە توندووتیژییانە دێن، لەو کاتەوە 64 سکاڵایان بۆ هاتووە کە کچان و ژنان بەزۆر هاوسەرگیرییان پێ کراوە، زۆرینەشیان لە ماوەی پشووی هاویندا بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".