.
1 av 2
وێنە: Adam Ihse/TT
.
2 av 2
وێنە: Christine Olsson/TT

ئانا شیباری باترا: دەیەوێت لە پۆستەکەی بمێنێتەوە

"باترا ناتوانێت پەیامی مۆدێراتەکان بگەیەنێتە جەماوەر"
2:09 min

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی مۆدێراتەکان بە بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا هیچ بەرنامەکەی دەست لەکار  کێشانەوەی لە ئێستادا نییە.

جێی باسە هەتاوەکو دێت داوای دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکەن زیاد دەکات.  هەتاوەکو ئێستا هەریەکە لە لقەکانی شارەوانی ستۆکهۆڵم ، ڤێستەرنۆرلان،  سوێرملان و ئوێرێبرۆی پارتی مۆدێراتەکان هاتنە دەنگ و ئەوانیش دەنگیان خستە پاڵ پێنج لقەکەی تری ئەو پارتە و داوا دەکەن ئاننا شینباری باترا دەست لە پۆستەکی بکێشێتەوە. بەڵام کەمێک بەر لە ئێستا بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی مۆدێراتەکان بە بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا هیچ بەرنامەکەی دەست لەکار کێشانەوەی لە ئێستادا نییە.

ێسپەر سکاڵباری کاڵسۆن بەرپرسی لقی مۆدێراتەکان لە گۆتلاند دەڵێت بارودۆخی پارتەکە زۆر ناهەموارە و لەجێی خۆیدایە سەرۆکایەتیی ئەو پارتە بخرێتە ژێر پرسیارەوە.

کاڵسۆن کە ئەندامپەرلەمانیشە لە سەر لیستی مۆدێراتەکان دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی مۆدێرات لە ئاستی بەرزدا لەگەڵ ئەوەدان کە پێویستە خێرا سەرۆکێکی نوێ دیاریی بکرێت.

کاتێک سەرۆکی پارتەکە کە ناتوانێت پەیامی سیاسیی مۆدێراتەکان بگەیەنێت ئەو کاتە پرسیار لەسەر سەرۆک و سیاسەتی پارتەکەش درووست دەبێت بۆیە سەیر نییە گەر جەماوەر باوەڕیان بە سیاسەتی پارتەکەش نەمابێت نەک هەر سەرۆکەکەی. ێسپەر سکاڵباری کاڵسۆن دەڵێت.

جێی ئاماژەیە لقی مۆدێراتەکان لە گۆتلاند پێنجەم لقی ئەو پارتەیە کە لە پاڵ لقەکانی ستۆکهۆڵم، دالارنا، ئوپسالا و ڤێستەربۆتتەن بە فەرمی داوایان کردووە سەرۆکی مۆدێراتەکان ئاننا شینباری باترا دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە.

ناڕەزایی ناوخۆی مۆدێراتەکان دژ بە سەرۆکی ئەو پارەتە هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی دەنگدەرانیان کە لە ئاماری ڕاپرسییەکاندا دەر دەکەوێت، لە ئێستادا و بەپێی نوێترین پێوەری دەنگدەران کە کۆمپانیای ئاماری (Sifo) ئەنجامی داوە مۆدێراتەکان نزیکەی لەسەدا 16 ی دەنگدەریان لەگەڵدایە.

بەو شێوەیە مۆدێراتەکان کە دووەم گەورەترین پارتی سویدی بوون لە دوای سۆسیالدیموکراتەکانەوە ئێستا لە پلەی سێیەم دان و پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) جێی ئەوانی گرتۆتەوە و بوونەتە دووەم گەورەترین پارت لەژمارەی دەنگدەردا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".