Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

حکوومەت پەیمانی کەمکردنەوەی بێکاری دەدات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 24 augusti 2017 kl 12.39
"سیاسەتی حکوومەت سەرکەوتوو بووە"
(1:39 min)
.
وێنە: Anders Wiklund/TT

بە پێی پێشبینییەکانی حکوومەت ساڵی داهاتوو ئاستی بێکاری بۆ لەسەدا 5.9 کەم دەبێتەوە.

وەزیری دارایی ماگدالێنا ئەندەرشۆن، سۆسیالدیموکرات دەڵێت پێشبینییەکان بۆ کەمبوونەوەی ئاستی بێکاری هۆکارێکی ئەوەیە کە بارودۆخی بازاڕ لە برەودایە بەڵام سیاسەتی حکوومەتیش سەرکەوتوو بووە.

جێی باسە ئەم گەشبینییە تەنها لای حکوومەتە لەبەرئەوەی هەردوو دەستگەی دۆخی بازاڕ (Konjunkturinstitutet) و کاردۆزگە (Arbestförmedlingen) کەمتر گەشبینن. کاردۆزگە بە پێچەوانەی پێشبینییەکانی حکوومەت و وەزیری دارایی پێیان وایە کە بێکاری لە ساڵی داهاتوودا کەمێک زیاد دەکات، دەستگەی بارودۆخی بازاڕیش دەڵێن کەمبوونەوەی بێکاری جێی باس نییە.

وەزیری دارایی ماگدەلێنا ئەندەرشۆن لە وەڵامدا دەڵێت ئەو دوو دەستگەیەی دەوڵەت ئاگاداری ئەو پێشنیازە نوێیانە نین کە بەنیازین لەگەڵ ئاشکراکردنی بودجەی پاییزدا ئاشکرایان بکەین، بۆیە وەک من گەشبین نین.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی دارایی لە بانکی نوردییا سەبارەت بە گەشبینیی حکوومەت دەڵێت پێ دەچێت ئەم گەشبینییەی حکوومەت پەیوەندیی بە نزیکبووەنەوەی هەڵبژاردنەوە هەبێت.

بەڵام ئەوەی کە گرنگە ئانیکا ڤینست دەڵێت زۆر گرنگە لە ڕاگەیاندنی بودجەی پاییزدا پێشنیازی بۆ پەنابەرە تازەهاتووەکان تێدا بێت تا زوو بخرێنە سەر کار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".