.
وێنە: شاهۆ موانی.
توێژینەوەی نوێ

کۆچبەران لە میدیاکاندا خراپ باسکراون

لە ٩٦٨ بابەتە هەواڵ کۆڵیونەتەوە
8:16 min

نیشاندانی لایەنی خراپی کۆچبەریی بەراورد بە لایەنی باشییان لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵدا لە چەندین ڕۆژنامەی گەورەی سویددا ئاسایی بووە. بە تایبەت لە نێوانی ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥.

بە دەیان ئامادەبوو لە بارەگای حکومەت ڕووسێنبادێت لە چاوەڕوانی دەست پێکردنی سیمینارێکن کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەیەک لە سەرچۆنێتی بڵاو کردنەوەی هەواڵ لەسەر کۆچبەران لە ساڵی ٢٠١٠ - ٢٠١٥ لە چەندین ڕۆژنامەی گەورەی سویددا. لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە کە نیشاندانی لایەنی خراپی کۆچبەریی بەراورد بە لایەنی باشییان لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵدا لە ڕۆژنامەی گەورەکانی سویددا ئاسایی بووە. توێژەرەوەی لێکۆڵینەوەکە یەسپەر ستروێمبێکە کە پرۆفێسۆرە لە بواری ڕۆژنامەگەری و پەیوەندی سیاسیدا لە زانکۆی یۆتێ بۆری .  ستروێمبێک دەڵێت.

      ئەم توێژینەوەیە دوو ڕوانگەی لە ڕاگەیاندنەکاندا دەرخستووە، یەکێکیان تایبەتە بە وەی کە میدیاکان بە ڕێژەیەکی بەرچاوە بەبابەتیان لەسەر کۆچبەرە و پەناخواز کە هاتوونەتە سوید بڵاو کردۆتەوە، واتە ئەوانەی داوای ئیقامە دەکەن، لەبەرامبەرەدا ڕێژەی بابەت بڵاوکردنەوە لەسەر هێنانی خێزان و ئیقامەی کار زۆر کەمترە. ئەو دووەمیان تایبەتە بە لایەنی باش یان لایەنی خراپی کۆچبەریی.  بۆ نمونە لایەنی خراپ کە کۆچبەران دەبنە هۆی لاوازکردنی ئابووری سوید یان تاوانکاری هەڵدەکشێت. لایەنی باشیش بۆ نمونە ئایا بواری بازاڕی کار بەهۆی کۆچبەرەوە هەڵدەکشێت یان نا. لە دەرئەنجامدا بۆمان دەرکەوتووە کە ڕاگەیاندنەکان زیاتر بابەتیان لەسەر لایەنی خراپی کۆچبەر و پەناخواز بەراورد بە لایەنی باشیان بڵاو کردۆتەوە.

 

لە دریژەی وتەکانیدا یێسپەر ستروێمبێک باسی لەوە کرد کە لە پلەی یەک و دوو و سێدا ڕووە خراپەکەی پەناخواز و کۆچبەریی لە میدیاکاندا دەرکەوتووە و لە پلەی چوارەم و بۆ یەکەم جار باس لە لایەنی باشی کۆچبەر و پەناخواز دەکرێت.  جێی باسە کە ئەمە دواین لێکۆڵینەوە کە ئەمە لە دواین لێکۆڵینەوەدا لەسەر چۆنێتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر کۆچبەران لە میدیایی سویدیدا لە ساڵانی ٢٠١٠- ٢٠١٥ ئەنجام دراوە دەرکەوتووە. دەرئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیەش کە ڕاپۆرتێکە لە سیمنارێکدا لە نوێنەراییەتی لێکۆڵینەوە لە پرسی کۆچ (Delegationen för migrationsstudier)  لە بارەگای حکومەت لە ڕووسێنبادێت بڵاو کرایەوە.

جێی باسە ئەم توێژینەوەیە سنوردارە، واتە لە ٩٦٨ بابەتە هەواڵ کە لە  چوار ڕۆژنامە گەورەکەی سویددا لەسەر کۆچبەران بڵاوکراوتەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەو ڕۆژنامەش بریتین لەمانە، داگێنسنیهێتەر، ئافتۆنبلادێت، ئێکسپرێسێن و سڤێنساداگبلادێت. توێژەرەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بە پلەی یەکەم نیشاندانی سیمای خراپی کۆچبەران وەک هەواڵ لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراوەتەوە بۆ نمنونە کە، کۆچنەران دەبنە هۆی لێکترازانی کۆمەڵگەو کاریگەری لەسەر پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەدا دەکەن. بەهۆی کۆچبەرانەوە ئاستی تاوانکاری زیاد دەکات، هەروەها کۆچبەران دەبنە هۆی لاوازبوونی ئابووری سوید. هەر لە ڕوانگەی توێژینەوەکەوە لە پلەی چوارەمدا لایەنە باشەکانی کۆچبەران ئاماژەی پێ دەکرێت، ئەویش تیش دەخاتە سەر ئەوەی کە هاتنی کۆچبەران دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئەزموون لە بواری ئابووری و بازاڕی کاردا.

 بۆ تاوتوێکردنی ناوەرۆکی توێژینەوەکە  ساکینە مادۆن سیاسەتناس و سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڤێستمالاندس لێنس تیدنینگ یەکێک بوو لە ئاماددە بووان. ساکینە سامۆن سەرەتا وستی بە کوردی بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید بدوێ، بەڵام لەبەر دەستەواژەی سەخت و بڕیارماندا وتووێژەکەمان بە سویدی ئەنجام بدەین. سەبارەت بە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکە لە تەنها چوار ڕۆژنامە گەورەکەی سویدی لە خۆگرتووە  ساکینە مادۆن دەڵێت.   

    بێگومان بشێکی زۆر لە ناوەرۆک و دەرئەنجام وەن دەبن. من پێموایە کە ئەگەر ڕاگەیاندنە لۆکاڵییەکان بەشدار بوونایە دەرئەنجامە جیاوازتر دەبوو، بۆ نمونە دەرخستنی لایەنە باشەکانی کۆچبەری یان پەناخواز زیاتر دەبوون وەک ئەوەی کە لەم لێکۆڵینەوەدا هاتووە. من خۆم لە بوارەدا کارم کردووە و هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگێڕمەوە کە میدیا لۆکاڵییەکان لە قەزییە تاکەکانەوە نزیکن.بۆ نمونە پەناخوازێک کە ئیقامەی کاریی هەیە، بەڵام بەڵام بەهۆی ئەوە کە خاوەنکارەکەی باجی تەواوی بۆ کارمەندەکەی نەداوە ئەوا لە دەئەنجامدا پەنابەرەکە لە سوید دەردەکرێت. من مەبەستم لەوەیە کە میدیا لۆکاڵییەکان لە هاوڵاتیانەوە نزیکن بەتایبەت لەسەر بابەتی کۆچبەری.  لەبەر ئەوە من دووبارە دەڵێم کە ئەگەر ئەم میدیانە لە توێژینەوەکەدا لە ڕووی ئەم هۆکارانەوە ناوەم بردن بەشدار بوونایە، ئەوا لایەنی باشەی کۆچبەران زیاتر دەبوو.

  لە درێژەی وتەکانیدا ساکینە مادۆن باسی لە گرنگی ئەم بابەتە کرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئێستا ئەو دەنگۆانەی کە دەیان گووت میدیاکان هەردەم بەشانوباڵی کۆچبەراندا هەڵدەدەن یەکلا بووەوە کە وا نییە.

جێی باسە بێجگە ساکینە مادۆن هەریەکە لە ئێستەر پۆلاک مامۆستای زانکۆ و دۆکرا لە زانستی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ستۆکهۆڵم و لارس تورێدسۆن ڕۆژنامەوان و بەڕێوەبەری ئینستیتووتی توێژینەوە بۆ میدیاکان بەشدار بوون. هەروەها بەشدار پرسیار، تێبینی و ڕەخنەی خۆیان ئاراستەی توێژەرەوەکە و بەشداربوانی پانێلە کرد. بۆ نمونە یاکێک لە ئامادەبوان باسی لەوە کرد کە ئاواس باس لە بەشێکی ئێستا ئەم کۆمەڵگەیە دەکەن بەڵام ئێستا کەسێک لەو پەناخوازانە بۆ ئەوەی باسێک لە ڕەوشی خۆیان بکەن لێرە ئاماددە نین.  هەر لە نێو بەشداربواندا پێشنیازی چۆنێتی گۆڕنکاری بەسەر ئەم دیاردەیە لە میدیاکاندا کرا کە ڕووە باشەکانی کۆچبەران بە هاوشێوە خراپەکان گرنگە باس بکرێت و دەبێت میدیاکان ئەو بەرپرسیارییەتییە لە ئەستۆ بگرن.

 پاشان بەشدار بووانی پانێلەکە باسیان کەوەکرد کە بابەتی کێشەدار زۆربەی کات بەلای پەیامنێر یان ڕۆژنامەکانەوە سەرنجڕاکێشە، لەبەر ئەوەی خواستی خوێندنەوە زیاترە.  سەبارەت بە سنووردار کردنی ئەم توێژینەوەیە کە تەنها چوار ڕۆژنامەی لە خۆ گرتووە و هیچ لە ڕادیۆ یان تەلەڤیزیۆن بەشدار نین، یەسپێر ستروێمبێک دەڵێت. 

      کاتێک کە توێژینەوەیەکی لەم شێوە ئەنجام دەدرێت دەبێت چەن سنوورێکی بۆ دەبنرێت. ئەوەش چەند هۆکارێکی هەیە، بۆ نمونە ئەو میدیانەی بەشدار دەبن چەندە گرنگن یان چەندە کاریگەریان هەیە. هەروەها چەند ئاسانە پەنچە بخەیتە سەر  ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بەم بابەتەوە هەیە. لەم ڕووەشەوە ڕۆژنامەکان بەراورد بە تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ ئاسانترە کە بتوانیت ئەو بابەتانە بدۆزیتەوە. سەبارەت بە ڕۆژنامە لۆکاڵییەکان کە جێگەیان لە توێژیەوەیەدا نەبووە، پەیوەندی بە بودجەکەمانەوە هەبووە کە ناچاریکردن سنووردا بین و ڕێگری لێکردین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".