.
وێنە: Maja Suslin/TT

بە گومانی تاوانی کۆمەڵکوژی لە سوریا بەند دەکرێت

وێنەی لەگەڵ کەسانی کوژراو و برینداردا گرتووە
1:12 min

ئەمڕۆ دادگای سەرەتای سوێدەرتوێنش (Södertörns tingsrätt) بڕیاری لەسەر  بەندکردنی ئەو پیاوە تەمەن ٣٠ ساڵەی کە گومانی تاوانی کۆمەڵکوژی لەسەرە، دەرکرد.

داواکاری گشتی دادگاکە بە تەلەڤیزیۆنی سویدی ڕاگەیاندووە کە ئەو گومانلێکراوە ساڵی ٢٠١٤ وێنەی لەگەڵ کەسانی کوژرا و برینداردا لە سوریا گرتووە و وێنەکانی بڵاو کردۆتەوە. ئەمەش دژ بە بەهایی مرۆڤایەتییەوە و ڕێککەوتننامەی ژنێڤە.

 بەڵام داواکاری گشتی ئامادەنەبووە باس لەوە بکات کە ئەو گوانلێکراوە سەر بە چ ڕێکخراوەیەک یان گرووپێکی چەکداری بووە لە سوریار. بەڵام یەکێک لەو وێنانە وەک پروپاگەندە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە بەکار هاتووە. جێی باسە ئەمە یەکەم جار نییە ئەم گومانلێکراوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. ساڵی ٢٠١٦ بەگومانی هەمان تاوان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا ئەنجامدراوە.

 ئەمڕۆ دادگای سەرەتای سوێدەرتوێنش (Södertörns tingsrätt) بڕیاریدا ئەو گومان لێکراوە  ڕێککەوتی ٧/٩/٢٠١٧ لەسەر تاوانی کۆمەڵکوژی دادگایی بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".