.
وێنە: Leif R Jansson / TT

بەرپرسی کاروبار حکومەت دەستی لە کار کێشایەوە

"هەوڵێکە بۆ پاراستنی سەرۆکوەزیران"
5:54 min

دوێنی ئێما لێنارتسۆن نزترین هاوکاری سەرۆکوەزیراونەوە بەرپرسی کاروباری حکومەت راستەوخۆ دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕایگەیاند.

لێنارتسۆن بە ڕۆژنامەی داگێنسنیهێتەری ڕایگەیاندووە کە ئەو هەڵەیەکی کردووە. جێی باسە ئەو هەڵەیەش کە ئێما لێنارتسۆن پەیوەستە بە سکانداڵەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە.

پێشووتر ئێما لێنارتسۆن بەرپرسی کاروبار حکومە ڕایگەیاندبوو ئەو زانیارییەکانی سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ یەکەم جار لە مانگی دوانزەی ٢٠١٦ دا بەدەست گەشتووە. بەڵام ئێستا ئاشکرا بووە کە لێنارتسۆن لە دوو کۆبوونەوەدا کە پۆلیسی ئاسایشی سوید زانیاری پێداون کە چاودێری ئەو ڕووداوە دەکەن بەشداربووە. یەکێک لەو کۆبوونەوانە مانگی دووی ٢٠١٦ بوو،واتە ١٠ مانگ پێشووتر بەم ڕووداوەی زانیوە، وەک ئەوەی خۆی پێشووتر باسی کردبوو کە مانگی ١٢ زانیاری بەدەست گەشتووە. ئێما لێنارتسۆن بە ڕۆژنامەکەی وتووە کە ئەو گرنگی یاخوود پرسیاری سەبارەت بەم بابەت نەکردووە کە چ دەرئەنجامێکی لێ دەکەوێتەوە.

سەرۆکوەزیران سوید ستێفان لوێڤێن بەنووسراوە بە ئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێ ڕاگەیاندووە

" ئێما لێنارتسۆن بەرپرسێکی لێهاتوو بووە، بەڵام ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەی پێگەیاندووم کە ئەو هەڵە یەکی کردووە. لە دەرئەنجامدا بڕیاریداوە کە دەست لە ئەرکە کەی بکشێنێتەوە  و منیش تێدەگەم و ئومێدی سەرکەوتوونی لە دەهاتوودا بۆ دەخوازم".

 لە بەرامبەردا وتەبێژی ساسەتی بەرگری پارتی مۆدێراتەکان هانس ڤاڵمارک بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە دەست لەکار کێشانەوەی بەرپرسی کاروبار حکومەت هیچ کرایگەرییەکی لەسەر داوای سەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری سوید پێتەر هولکڤیست ناکات و دەڵێت.

        من پێموایە ئەم کێشەیە قوڵتر بووەتەوە. بەتایبەت لە ڕووی ئەوەی کە ئەو زانیاری پێگەشتووەو لە گرنگی ئە زانیاریانە تێ نەگەشتووە. وەزیری بەرگری سوید بە ڕووداوەی لە ٩یی ماگی سێوە زانیوە و ئاگادار بووە کە هێزی بەرگری سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە و پێشگیری کردنە لە هەڕەشە بۆ سەر وڵات. لەبەرامبەردا وەزیری بەرگری بەم شتانەی زانیوە بەڵام هیچ هەنگاوێکی نەناوە.

 لە درێژەی وتەکانیدا ڤالمارک باسی لەوە کرد کە ئەم شکستە گەورە هەتاوەکو دێت لە سەرۆکوەزیران نزیک دەبێتەوە.  هەریەکە لە سەرۆک پارتی لیبراڵەکان یان بیۆرکلوند و پارتی ناوڕاست ئانیلوێڤ، ڕایانگەیاندووە کە دەبێت لیژنەی دەستووری پەرلەمان (Konstitutionsutskottet) لە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەکانی بەردەوامبێت و دەبێت هەموو ئاشکرا بێت. لەبەر ئەوەی ئەم ڕووداوە زۆر مەترسیدارن.

 لێکدەرەوەی ساسی تایبەت بە سیاسەتی ناوخۆی ڕادیۆی سوید، فرێدریک فورتێنباخ سەبارەت دەست لەکار کێشانەوەی ئێما لێنارتسۆن دەڵێت. 

      من پێموایە کە ئەمە هەنگاوێکە بۆ پاراستنی سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن. لەبەر ئەوەی لە ئێستادا لیژنەی دەستووری پەرلەمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و  پێ دەچێت ئەو لێکۆڵینەوانە لە دەرئەنجامدا قورس لە سەر ستێفان لوێڤێن بکەوتنایە. بەڵام لە ئێستادا ئێما لێنارتسۆن دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە فشار لەسەر لوێڤێن کەم دەکات. لەهەمان کاتدا پێدەچێت کە حکومەت لەم ڕێگەیەوە بییەوێت وەزیری بەرگری ببپارێزێت لە لێسەندنەوەی متمانە. جێی باسە کە وەزیری بەرگری لەسەر ئەوە ڕەخنەی لێ گیراوە کە زانیاری هەبووە لەسەر سکانداڵەکەی بەڕێوەبەراییەتی هاتووچۆ هەبووە، بەڵام بە سەرۆکوەزیرانی نەگەیاندووە..

  شایانی باسە، دوابەدوای بەدواداچوونێکی تەلەفزیۆنی سوید بۆ دۆسیەی مامەڵەیەکی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ(Transportstyrelsen) بۆ نوێکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەرێوەبەرایەتیەکە لەگەڵ کۆمپانیای (IBM) لە چەند وڵاتێکی ئەوروپای رۆژهەڵات بێ هەبوونی هیچ کۆنترۆڵێک، گومانی بڵاو بوونەوەی زانیاری تاکەکەسی هەزاران هاوڵاتی کە لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا ناو ناونیشانیان تۆمار کراوە، هەرایەکی گەورەی نایەوە.

 بەرێوەبەری ئەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ (ماریا ئۆگرێن) هاوکات لەگەڵ بڕینەوەی سزای ماددی، لە کارەکەی دەرکرا. دوابەدوای ئەمە، ڕووداوەکە پەرەی سەند و هەر یەکە لە وەزیرانی ناوخۆ، بەرگری و ژێرخانی ئابووری بۆ لێپێجینەوە بانگی بەر دەم لێژنەکانی پەرلەمان کران. دواجار هاوپەیمانی پارتە راستەکانی پەرلەمان، داوای ستاندنەوەی متمانەی هەر سێ وەزیرکەی پێشکەش بە پەرلەمان کردبوو.

 لە دەرئەنجامدا، وەزیری ناوخۆ، ئاندێش ئیگێمان و وەزیری ژێرخانی ئابووری ئانا یوهانسسۆن لە سەر داوای خۆیان پۆستەکانیان جێ هێشتووە. هاوکات وەزیری بەرگری پێتەرهولتکڤیستە، ڕاگەیەندرا کە هیچ بەرپرسیاریەتیەکی نییە سەبارەت بەم قەیرانەی کە ڕوویداوە و هەر بۆیە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. هاوکات بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان و پارتی دیموکراتەکانی سوید سوورن لەسەر لێ ستاندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری پێتەرهولتکڤیست. 

ئێستاش ئێما لێنارتسۆن نزترین هاوکاری سەرۆکوەزیراونەوە بەرپرسی کاروباری حکومەت راستەوخۆ دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕایگەیاند.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".