.
وێنە: Marcus Ericsson/TT

بە هەزاران پەنابەر داوای درێژکردنەوەی ئیقامەکانیان دەکەن

لە ١٠ داخوازینامە هەشتیان ئیقامەکانیان بۆ درێژکراوەتەوە
1:23 min

نزیکەی ٥١٠٠ کەس داوای درێژکردنەوەی ئیقامە کاتییەکانیان کردووە. نزیکەی ٣٧٠ حاڵەتیان بڕیاری لەسەر دراوە و ئاشكرا بووە کە لە ١٠ داخوازینامە هەشتیان ئیقامەکانیان بۆ درێژکردووەتەوە و مافی مانەوەیان لە سوید پێدراوەتەوە.

ئەم بابەت ئەمڕۆ ژۆنامەی سڤێنسکاداگبلادێت بڵاوی کردەووە. ئەو کەسانەش کە ئیقامەکانینای بۆ درێژکراوەتەوە بریتین لەو پەنابەرانەی کە پێویستیان بە پاراستنە و ئەو کەسانەن کە لە زۆربەی حاڵەتدا لە سوریا و ئیریتیریاوە هاتوو.

دەزگای کۆچی سوید بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە کە ئەو کەسانەی پێویستیان بە پاراستنە ئەوا بۆ ماوەی دوو ساڵ ئیقامەکانیان بۆ درێژ دەکرێتەوە.

جێی باسە ئەو یاسا کاتییە کە تایبەتە بە کۆچ و هاوینی پار ساڵ پەسەند کرا، هەتاوەکو هاوینی ساڵی ٢٠١٩ کار پێ دەکرێت. بە هەمان شێوە یاسای کاتی کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی ئیقامەی کاتی.

بەپێی ڕۆژنامەی سڤێنسکاداگبلادێت جێی باسە لە پاش هاتنە ئارای یاسای کاتی تایبەت بە ئیقامەی کاتی ٣٠ هەزار پەنابەری ئیقامەی سنوردار یان کاتییان پێدراوە. یەکەم گرووپ کە پێویستە داوای نوێکردنەوەی ئیقامەکانیان بکەن دەبێت بەر لە ٢٠ مانگی هەشت ئەو داوایەیان ڕوانەی دەزگای کۆچ کرد بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".