.
وێنە: Henrik Montgomery/TT

میکایل ئودنێبێری دەیەوێت ببێتە سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان

یەکەم کەسە داوای پۆستی سەرۆکپار دەکات
1:17 min

وەزیری پێشووی بەرگری سوید میکایل ئودێنبێری کە لەسەر لیستی مۆدێراتەکان بوو، ڕایگەیاندووە کە ئەو بیر لەوە دەکاتەوە ببێتە سەرۆکی داهاتووی پارتی مۆدێراتەکان.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئودێنبێری نووسیویەتی" من ئامادەم ببەم سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان ئەگەر لیژنەی ئامادەکردنی هەڵبژاردن ئەو داوایەم پێشنیار بکەن بکەن" .

جێی باسە ئانا شیبێری باترا ڕۆژی هەینی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لەسەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان ڕاگەیاند، میکایل ئودێنبێری یەکەم کەسە کە ڕاستەوخۆ لە پاش دەست لەکار کێشانەویە باترا ڕایبگەیەنێت کە ئامادەیە ئەو پۆستە وەربگرێت.

جێی باسە دەست لەکار کێشانەوەی باترا لەدوای قەیرانی متمانەی نێو پارتەکە دێت کە نزیکەی نیوەی لقەکانی ئەو پارتە بە فەرمی و لە ڕێی میدیاکانەوە داوایان لەباترا کرد دەست لە کار بکێشێتەوە و بەرپرسێتیی لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەرانیان گەڕاندەوە بۆ سیاسەتی چەوتی باترا و کە نەیتوانیوە پەیامی پارتەکە بگەیەنێتە جەماوەر.

 سەبارەت بە سەرۆکی نوێی مۆدێراتەکان باترا ڕای گەیاند کە داوا لە لیژنەی هەڵبژاردنەکانیان دەکات کە کۆنگرەیەکی ئاوارتە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی مۆدێراتەکان بگیرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".