.
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

دەزگای کۆچ هەڵسەنگاندنی نوێ لەسە ئەفغانستان بڵاو دەکاتەوە

هەندێک پەنابەری ئەفغانی نەگەڕێنرێتەوە
1:40 min

دەزگای کۆچی سوید (Migrationsverket) ڕایگەیاند کە ڕەوشی ئەفغانستان هەتاوەکو ئێستا خراپە، بەڵام تووندوتیژی لە هەرێمەوە بۆ هەرێمی دیکە لەو وڵاتەدا جیاوازی هەیە.

ئەمە لە بەیاننامەیەکی نوێیاندا ڕایانگەیاندووە. هاوکات باسیان لەوە کردووە کە ئێستا تووندوتیژی لە هەرێمی دیکە لە ئەفغانستاندا پەری سەندووە. بەتایبەت لە هەرێمی ئوروزگان کە ئاستی تووندوتیژ و تەقینەوە گەشۆتە ئەوەی کاریگەری بەگشتی لەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەبێت.

جێ باسە پشووتر دەزگای کۆچ هەڵسەنگاندنی لەسەر ڕەوشی هەرێمی هێلمان لەو وڵاتە کردبووە وە لە دەرئەنجامدا بڕیاریانداوە کە هیچ کەسێک لە سویدەوە بۆ ئەو ناوچانە نەگەڕێننەوە، ئەگەر چی پەنابەر ئەفغانییەکە بڕیاری دەرکردنیش دەرچووبێت.

هەر لە هەمان بەیاننامەیاندا دەزگای کۆچ تیشکی خستۆتە سەر چەند گرووپێک   کە بەتایبەت کەیسی پەنابەرییەکەیان هەڵدەسەنگێندرێت. ئەوانیش ئەو پەناخوازانەن کە جەستەیی یان دەروونی کەمئەندام یان سستئەندامن، ئەو ژنانەی مەترسی ڕووبەڕوو تووندتیژی بۆ نمونە لە ماڵەکانیاندا لەسەرە. بێجگە ئەم گرووپانە دەزگای کۆچ دوو گرووپی نوێ دەستنیشانیان کردووە کە بەتایبەت کەیسەکانیان هەڵدەسەنگێندرێت، ئەوانیش ئەو پەنابەرە شیعانەن کە دانیشتوونی ئەو ناوچانە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ( IS) بە  داعش ناسراوەوە کۆنترۆڵکراوە. هاوکات ئەو کەسانەش کە مەترسی ئەوەیان لێ دەکرێت ڕووبەڕووی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە ببنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".