Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

"جیهادییەکانی ئەمڕۆ لەوانەی پێشووتر زۆر جیاوازن"

تەیبەت بووە بەپرسی جیهادییەکان
5:11 min
.
وێنە: بەشیر کاڤاک

ئەمڕۆ سیمنارێک لە ژێر ناوی لە سویدەوە بۆ نێو گرووپە جیهادییەکان لە سوریا و پرۆسەی ڕادیکالکردن و هێنانە دەرەوە لە نێو پرۆسەی ڕادیکالکردن، لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەچووە.

ناوەرۆکی سیمنارەکە لە لێکۆڵینەوەیەک کە توێژەرەوە مارکۆ نیلسۆن  لەگەڵ ئەو کەسانەی پێشووتر پەیوەندیان بە گرووپە جیهادییەکانەوە لە سوریا و عێرق  کرد بوو، وە پاشان گەڕاونەتەوە سوید ئەنجامی دابوو ،سەرچاوەی گرتووە. جێی باسە لە سیمنارەکەدا باس لەوە کراوە کە کە زانیاری بەتایبەت لەسەر ڕادیکالکردنی ئیسلامی لە ڕۆژئاوا کەمە.کەمێک بەر لە ئێستا ئەو سیمینارە تەواو بوو، هاوکارمان بەشیر کاڤاک ڕۆماڵی سیمنارەکەی کردووە دەڵێت. 

      لە سیمنارەکەدا باس لە جیاوازی جیهادییەکانی ئەمڕۆ بەراورد بەوانەی پێشوو کرا. بۆ نمونە ئەو جیهادیانەی پێشووتر دەچوونە ئەفغانستان و بۆسنیا لەوانەی ئەمڕۆ دەچنە سوریا و عێراق زۆر جیاوازن. هاوکات توێژەرەوەکە باسی لەوەش کرد کە پێویستە چەندین هەنگاو بۆ ڕێگەگرتن لە ڕادیکاڵکردن بنرێر بۆ نمونە دەبێت مامۆستا ئاینییەکان یان ئمامەکانی سوید لە سوید فێری بکرێن و خولیان بۆ بکرێتەوە. هەروەها هەموو ئەو سەرچاوانەی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ نمونە لە سعودییە و قەتەرەوە بۆ سوید دێن دەبێت ڕێگریان لێ بکرێت.

  جێی باسە ئەم سیمنیار لەلایەن ئینستیتووتی  توێژنەوەی بۆ داهاتوو  (Institutet för Framtidsstudier) ڕێکخرابوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".