Civilminster Ardalan Shekarabi och statsminister Stefan Löfvén är i Katrineholm.
سەرۆکوەزیران ستێفان لۆڤێن و وەزیری پرسی مەدەنی ئەردەڵان شەکەرابی وێنە: Pontus Lundahl/TT

چەندین دەستگە لە ستۆکهۆڵمەوە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی دیکە

"ئەمە کۆتاییهێنانە بە کۆکردنەوەی دەستگە دەوڵەتییەکان لە پایتەخت "
2:35 min

حکوومەت حەوت دەستگەی دەوڵەتی لە ستۆکهۆڵمەوە بۆ شوێنی دیکە لە سویددا دەگوێزێتەوە.

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن و ئەردەڵان شەکەرابی وەزیری پرسی مەدەنی ئەردەڵان شەکەرابی لە میانەی سەردانەکەیاندا بۆ کاترینەهۆڵم ڕایان گەیاند.

سەرۆکوەزیران ستێفان لۆڤێن دەڵێت ئەمە کۆتاییهێنانە بەو ڕەوتە باوەی کە هەموو دەستگەیەکی دەوڵەتیی دەبوا لە پایتەخت جێگیر بێت. لەمەودواش هەرچی دەستگەیەکی نوێ دابمەزرێت هەوڵ دەدەین کە لە شوێنی دیکەی سوید جگە لە ستۆکهۆڵم جێگیریان بکەین.

دەستگەی لێکۆڵینەوەی پرسی فەرهەنگی دەگوازرێتەوە بۆ شاری یۆتۆبۆری، دەستگەی پرسی لاوان و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ شاری ڤێکخۆ، ئەنجوومەنی پرسی فۆندە کۆمەڵایەتییە ئەورووپییەکان (ESF) بۆ یاڤلێ. دەستگەی کاروباری پرسی زانکۆ و فێرگا باڵاکان بۆ ڤیسبی، سکرتارییەتی لێکۆڵینەوە لە ناوچە جەمسەرییەکان بۆ ساری لولیۆ، چەند بەشیکی دەستگەی گەشەپیدان بۆ شاری ئیۆستەرشوند، هەروەها دەستگەی سەلامەتیی تیشک بۆ کاتەریناهۆڵم.

پرۆسەی گواستنەوەی ئەم دەستگە دەوڵەتییانە لە ستۆکهۆڵمەوە بۆ شارەکانی دیکە دەبێت لە ماوەی ساڵی 2018 تەواو بوو بێت.

ئەزموونەکان نیشانیان داوە کە گواستنەوەی لەو جۆرە بۆتە هۆی ئەوەی کە چەندین کارمەند وازیان لە کارەکانیان هێناوە و کەسانی بە ئەزموون لە دەست چوون، ئەم کێشەیە لەم پرۆسە نوێیەدا لەبەرچاو گیراوە، ڕۆژنامەوانێک لە وەزیری پرسی مەدەنی ئەردەڵان شەکەرابی دەپرسێت.

شەکەرابی دەڵێت دەرسمان لە ئەزموونەکانی پێشوومان وەرگرتووە و لەوە کۆڵێوینەتەوە کام دەستگەیە بۆ گواستنەوە ئەشێت و کام ناوچەیە بواری وەرگرتنی ئەو دەستگەیەی هەیە.

جێی باسە پێشتر حکوومەت سێ دەستگەی لە پایتەختەوە واتا لە ستۆکهۆڵمەوە گواستۆتەوە بۆ شار و ناوچەی دیکە لە سویددا. دەستگەی تەندروستی (E-hälsomyndigheten) بۆ کاڵمار، دەستگەی چاودێری دەڵاڵی خانووبەرە بۆ کاڵستاد و دەستگەی مافی خێزان وپشتگیریی دایکوباوکان بۆ خێلێفتۆ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".