.
وێنە: Pontus Lundahl/TT

هەشت کەس بە گومانی تاوانەکەی هالۆنبارییەن دادگایی دەکرێن

"کوژرانی ژن و مێردەکە پەیوەستە بە کوژرانی لاوەکەوە"
1:43 min

لە پێنجی مانگی داهاتووەوە لە دادگای بەرایی ستۆکهۆڵم هەشت کەس بە گومانی کوشتنی سێ کەس دادگایی دەکرێن.

لە مانگی یەکی ڕابوردوودا بوو پیاوێکی 25 ساڵان لە پارکێکی ئوتومبیلدا لە گەڕەکی هالۆنبارییەن لە ستۆکهۆڵم تەقەی لێکرا و کوژرا، شەش هەفتە دوای ئەو تاوانە لە هەمان گەڕەکدا ژن و مێردێکی تەمەن چل ساڵان بە چەقۆ کوژران.

داواکاری گشتیی پێی وایە کە ئەو دوو تاوانە پەیوەندیدارن، لە کاتێکدا ئەو پیاوە کە بە جەقۆ کوژراوە شایەتحاڵی کوژرانی کوڕە 25 ساڵانەکە بووە کە لە زستاندا ڕوویدا. لە کاتێکدا کە ماڵی ئەو ژن و مێردە لە سەر ئەو پارکی تومبیلە بووە کە رووداوەکەی تێدا بووە، ژمارەیەک لەو تاوانکارانەش خەڵکی هەمان گەڕەکن.

هەروەها ئەو کاتەی تاوانکاران هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەو ژن و پیاوە ژنەکە دەکوژن بەڵام پیاوەکە بە برینداریی لە پەنجەرەوە خۆی دەرباز دەکات و فریا دەکەوێت تەلەفۆن بۆ فریاگوزاریی بکات، و وتوویەتی کە ئەو کەسانەی هێرشیان کردۆتەوە سەری بەهۆی ئەوە بووە کە چاوی لە کوشتنی کوڕە 25 ساڵانەکە بووە، دواتر تاوانکاران پێی دەگەنەوە و بە لیدانی جەند چۆقۆیەکی دیکە دەیکوژن.

جێی باسە ئەو هەشت کەسەی بە گومانی ئەو تاوانانە دادگایی دەکرێن تەمەنیان لە نێوان 16-21 ساڵدایە و لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەرن. دادگایی کردنی ئەو گومانلێکراوانە جگە لە گومانی کوشتن، بە تاوانی بەکارهێنانی چەک، تاوانی مادەی هۆشبەر و توندووتیژیی لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت.

هاوکات لێکۆڵینەوەی بەرایی لەگەڵ بەرپرسێکی پۆلیسدا بەڕێوە دەچێت بە گومانی ئەوەی کە یاسای پاراستنی نهێنیی پەیوەند بە کوشتنی شایەتحاڵەکە پێشێل کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".