järnväg
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

پلانی نوێی هێڵەکانی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا

خێرایی هێڵە ئاسنینە نوێکان بەپێی ئابووری دەولەت دەگونجێنرێت
2:33 min

ئەمڕۆ دەستگەی هاتووچۆ پێشنیازەکانی سەبارەت بە دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەری خێرا و چەندین پرسی دیکەی هاتووچۆ ڕاگەیاند.

لە پێشنیازەکاندا هاتووە کە لەبری هێڵی ئاسنینی خێرا بە 320 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا خێراییەکە کەم بکرێتەوە بۆ 250 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا لەبەرئەوەی سازدانی هێڵی شەمەندەفەری خێرا بەو خێراییەی کە پێشتر دەخوازرا پارەی زۆری دەوێت کە لە توانای دەوڵەتدا نییە و ئامادەش نییە قەرزی بۆ بکات.

لێنا ئێریکسۆن بەرپرسی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەڵێت پێشنیازەکانمان بە پێی داخوازیی دەوڵەت گونجاندووە.

حکوومەت بۆ ئەم پرۆژانەی ئاوەدانکردنەوەی هێڵی ئاسنینی خێرا و ڕێگەی هاتووچۆی دیکە 620 ملیارد کرۆنی تەرخان کردووە و نیاز وایە لەماوەی ساڵی 2018-2029 ئەنجام بدرێت.

کۆمیتەی بەرپرس لە سازدانی ئەو هێڵە خێرایە (Sverieförhandlingen) ڕەخنەیان لەم پێشنیازانە هەیە و دەڵێن دەبێت هەموو پرۆژەکە بە زووترین کات و بەیەکجار تەواو بکرێت بۆ ئابوورییەکەشی دەوڵەت دەتوانێت قەرزی بۆ بکات، لەبەرئەوەی گەر بە چەند قۆناغێک ساز بدڕیت ئەوا ساڵی 2060 تەواو دەبێت واتا 30 ساڵ درەنگتر لە وادەی خوازراو.

بەڵام پێی پێشنیازەکەی ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بۆ ئەوەی بە پێی پلان و توانای ئابووریی دەوڵەت پرۆژەکە ئەنجام بدرێت باشتر وایە خێرایی هێڵە ئاسنینەکە کەم بکرێتەوە.

ئامانجیش لە سازدانی ئەم هێلە ئاسنینە خێرایە پاراستنی ژینگە و دەستگرتنە بە ئابوورییەوە بەشێوەیەک کە هاوڵاتییان بتوانن بە ماوەیەکی کەمتر لەوەی ئێستا بە شەمەندەفەر بۆ نموونە لە نێوان ستۆکهۆڵم و یۆتۆبۆری هاتووچۆ بکەن.

هەروەها هێڵی ئاسنینی خێرا لە نێوان یارنا و لینشیۆپینگ، هێسەلهۆڵم و لوند ساز دەدرێت و پرۆژەکە لەوێوە دەست پێ دەکات. دواتر هێڵی ئاسنینی نێوان لینشیۆپینگ و ترانۆس و بورۆس ساز دەدرێت.

جگە لەوەش هێڵی نێوان شاری ئوپسالا و ستۆکهۆڵم دەبێتە چوار هێڵ واتا بەهێز دەکرێت لەو ڕوانگەیەوە چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی 50 هەزار خانووبەرە لەو نێوان ئەو هێڵەدا درووست بکرێت.  

ئەم پرۆژەیە بەرفراوانە و هێلەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی نۆربۆتتەنیش دەگرێتەوە، جگە لە هێڵی ئاسنین پێشنیازی بەهێزکردنی ڕێگەی هاتووچۆی ئاویی کراوە بەتایبەت بەندەرەکانی نێوان شاری لولیۆ و سیۆدەرتێلییە لە ستۆکهۆڵم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".