Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
migrationsverket
وێنە: Adam Wrafter/SvD/TT

دەستگەی کۆچ مەرجی نابەجێ لەسەر پەنابەران دادەنێت

لە ڕێی قاچاخ تووشی دەستدرێژیی دێن
2:10 min

مەرجەکانی دەستگەی کۆچ بۆ هێنانی خێزانی پەنابەرە ئەریتیرییەکان زەحمەتە و دەبنە هۆی پەنابردنە بەر ڕێی قاچاخ، بەڕای ئۆرگانی پەنابەریی لە نەتەوەیەکگرتووەکان.

 ئەو پەنابەرانەی کە لە سویددا ئیقامەیان وەرگرتووە و دەیانەوێت خێزانەکانیان بهێننە سوید دەبێت پاسپۆرتی وڵاتەکەی خۆیان هەبێت تا بتوانن سەفەر بۆ سوید بکەن، ئەمە مەرجی دەستگەی کۆچە کە بۆ ژمارەیەک لە پەنابەرە ئەریتیرییەکان زەحمەتە لەکاتێکدا ئاوارەی وڵاتی دراوسێیان ئەتیوپیان و پاسپۆرتیی وڵاتی خۆیان نییە.

لە ئەتیوپیاش باڵیۆزخانەی ئەریتیریی نییە تا بتوانن لەوێ داوای پاسپۆرت بکەن. ناچار هەندێک لەو کەسانەی دەیانەوێت بە کەسوکاریان لە سوید شاد بنەوە پەنا بۆ قاچاخچی دەبەن کە بە ڕێی قاچاخ بیانباتە نێو یەکێک لەو وڵاتانەی دراوسێ کە باڵێۆزخانەی ئەریتیریی لێیە.

بەڵام ئەو قاچاخچییانە جێی متمانە نین و دەستدرێژیی سێکسی دەکەن سەر ئەو کەسانە و بۆ کاری بازرگانیی سێکس دەیانفرۆشنەوە بۆ نموونە بە لیبیا. 

جێی باسە تا ئێستا نزیکەی 160 کەسی ئەریتیری چونەتە باڵێۆزخانەی ئەریتیریا لە پایتەختی سودان بۆ داواکردنی پاسپۆرت. ئەو باڵێۆزخانەیە پێشتر دەستگەی کۆچی سویدییان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەو مەرجەی دەستگەی کۆچ بۆ یەکگرتنەوەی خێزانە ئەریتیرییەکانی داناوە ناچاریان دەکات ڕێگەی مەترسیداری قاچاخ بگرنە بەر بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە باڵێۆزخانەی ئەریتیریا لە سودان.

هەر لەو بارەیەوە ئۆرگانی پرسی پەنابەریی لە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR) چەند جارێک ڕەخنەی لە دەستگەی کۆچی سوید و مەرجەکانیان گرتووە. 

جێی ئاماژەیە لە ماوەی داهاتوودا داگای باڵای کۆچ (Migrationsöverdomstolen) بڕیار لەسەر دۆسییەیەکی لەو شێوەیە دەدات کە چاوەڕی دەکرێت ببێتە بنەما بۆ بڕیارەکانی داهاتووی دەستگەی کۆچ لەسەر دۆسییەی ئەو جۆرە پەنابەرانە.

ئەوەش بوترێت کە ئەم کێشەیە تەنها پەنابەرە ئەریتیرییەکان ناگرێتەوە بەڵکە ئەو پەنابەرە سورییانەی لەم ساڵانەی دواییدا هاتوونەتە سوید بەتایبەت کوردەکان هەمان کێشەیان هەیە، ئەویش لەبەرئەوەی بەهۆی جەنگ و بەهۆی ئەوەی کە لە تۆماری دەوڵەتی سویریدا وەک بێ وڵات تۆمار کراون، پاسپۆرت و بەڵگەی دیکەی پێویستیان نییە کاتێک لێرە ئیقامە وەردەگرن و دەیانەوێت خێزانەکانیان بهێننە سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".