Gymnasie- och kunskapslyftsminister Anna Ekström
ئۆسا ئێکسترۆم، وەزیری گەشەپیدانی زانیاریی و ئامادەییەکان وێنە: Claudio Bresciani/TT

سەردانی پارتە سیاسییەکان بۆ فێرگاکان بڕیاری بەڕێوەبەرە

دەبێت ڕێز لە فێرگا و فێرخوازان بگیرێت
1:33 min

فێرگاکان دەبێت مافی ئەوەیان هەبێت خۆیان بڕیار بدەن پارتە سیاسییەکان سەردانی فێرگەکەیان بکەن یان نا.

حکوومەت ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێشنیازی یاسایەکی نوێی سەبارەت بە فێرگاکان ڕاگەیاند کە بەو پێیە بەڕێوەبەری فێرگاکان دەبێت مافی ئەوەیان هەبێت بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە پارتی سیاسی سەردانی فێرگاکەیان بکەن یان نا.

وەزیری گەشەپیدانی زانیاریی و ئامادەییەکان ئاننا ئێکسترۆم دەڵێت ئەوە پێشنیازە بۆ بەرژەوەندیی فێرخوازانە و دەبێت ڕوون بێت بۆ هەمووان کە فێرگا شوێنێکی گشتیی نییە بەڵکە دەبێت سنووری فێرگاکان بە مامۆستا و فێرخوازەوە ڕێزی لێ بگیرێت.

حکوومەت ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێشنیازی یاسایەکی نوێی سەبارەت بە فێرگاکان ڕاگەیاند کە بەو پێیە بەڕێوەبەری فێرگاکان دەبێت مافی ئەوەیان هەبێت بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە پارتی سیاسی سەردانی فێرگاکەیان بکەن یان نا.

وەزیری گەشەپیدانی زانیاریی و ئامادەییەکان ئاننا ئێکسترۆم دەڵێت بەڕێوەبەری فێرگا گونجاوترین کەسە کە بڕیار لەسەر چۆنییەتی گەیاندنی زانیاریی سیاسیی بە فێرخوازان و میوانداریی پارتە سیاسییەکان بدات.

بە پێی ئەو پێشنیازە فێرگاکان دەتوانن ڕێ لە پارتە سیاسییەکان بگرن کە سەردانی فێرگاکانیان بکەن، بۆ نموونە سیاسیی ئەندام لە کۆمۆنەکان، پارێزگا، پەرلەمان و پەرلەمانی ئەورووپا. بەڵام فێرگاکان نابێت ڕێ لە نوێنەری پارتێکی سیاسیی دیاریکراو بگرن لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئەو پارتە بیروراکانیان نادیموکراتییە.

جێی باسە تا ئێستا هیچ یاسایەکی تایبەت بە فێرگاکان لەو بارەیەوە نەبووە کە بەڕێوەبەرەکان بتوانن پەیڕەویی لێ بکەن، هەربۆیە هەندێک فێرگا ناچار بوون ڕێ بە هیچ پارتێکی سیاسیی نەدەن سەردانی فیرگاکانیان بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".