.
وێنە: Janerik Henriksson/TT

سوید بەرامبەری بولگاریا شکستی هێنا

لە یارییەکەدا پێنج گۆڵ تۆمار کرا
1:00 min

لە یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە جامی جیهانی لە کیشوەری ئەوروپادا دوێنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پیاوانی سوید ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بولگاریا بوونەوە.

بەشی یەکەمی یارییەکە لە ڕووی تۆمارکردنی گۆڵەوە دەوڵەمند بوو. لەبەر ئەوەی بەشی یەکەم بە یەکسانی و بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ کۆتایی هات. واتە هەریەکە لە هەڵبژاردی سوید و بولگاریا یەکی، دوو گۆڵیان تۆمارکرد.

لە بەشی دووەمی یارییەکەدا هەڵبژاردەی بولگاریا کە یارییەکەی لە یاریگای خۆیدا دەکرد توانی گۆڵی سێیەم تۆمار بکات. دەرئەنجامی یارییەکەش لە بەرژەوەندی بولگاریا بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ بەرامبەرد دوو گۆڵی هەلبژاردەی سوید کۆتایی هات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".