Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

"تەنها دیالۆگ ڕێگاچارەی دۆخەکەیە"

وڵاتانی جیهان تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکور شەرمەزار دەکەن
1:45 min
.
وێنە: Jessica Gow/TT

لە پاش ئەوەی ڕاگەیندرا کە کۆریای باکور تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئانجامداوە زۆربەی وڵاتانی جیهان هاتنە دەنگ. وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسروێم ڕایگەیاند کە دۆخەکە پێویستی بە هێمن کردنەوە هەیە.

زۆر لە وڵاتانی جیهان، لە ناویاندا وڵاتی چین تاقیکردنەوەکەی کۆریای باکوری بە تووندی شەرمەزار کرد و ئەمەریکاش هەڕەشەی کردووە کە بە هێزی سەربازیی وەڵامی هەموو جۆرە هەڕەشەیەک بداتەوە. هەر لەم پەیوەندییەدا  وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤالستروێم ڕەخنەی ئاراستەی کۆریای باکور کرد و هاوکاتیش داوا لە ئەمەریکا دەکات با چیتر ڕەوشەکە لەمە ئاڵۆزتر نەبێت و دەڵێت.

 لەبری قسەی تووند و هەڕەشە کردن، بە دیالۆگ و هێمنی ئەم دۆخە مەترسیدارە چارەسەر بکرێت.

جێی باسە ڕۆژی یەکشەممە وڵاتانی ژاپۆن کۆریا و چین ڕایانگەیاند کە بوومەلەرزە لە ناوچەکە ڕوویداوە، بەڵام لە پاش هەندێک لێکۆڵینەوە وڵاتی یابان ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوە لە ڕاستیدا بوومەلەرزە نەبووە و وڵاتی کۆریا باکوور بووە کە بە چەکی ئەتۆمی تاقیکردنەوەی ئەنجامداوە. 

وڵاتی سویدیش یەکێکە لەو دەگمەن وڵاتانەی کە باڵیۆزی لە کۆریای باکوور هەیە و لەوانەیە بتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی لە هێمن کردنەوەی ڕەوشەکەدا هەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".