Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

حکومەت و پارتی چەپ ڕێکن لەسەر دانانی سنوورێک بۆ قازانجی کۆمپانیاکان

حوکوومەت نایەوێت قازانجی کۆمپانیاکان ئەوەندە زۆر بێت
1:19 min

حوکوومەت و پارتی چەپ دەیانەوێت سنوورێک بۆ قازانجکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی خۆشبژێتیی دابنێن. بەڵام هێشتا ئاستی بەرزیی ئەو سنووردارییە نادیارە وهیچکام لە پارتە پەیوەندیدارەکان لەم بارەوە شتێکیان نەدرکاندووە.

ئەم پێشنیارە تەنیا پەیوەندی بە قازانجی فێرگەکان و چاوەدێرییەوە هەیە، هەرچەندە لە سەرەتادا نیاز وابوو چاودێری تەندرووستیش بگرێتەوە، بەڵام بڕیار درا ئەم پرسەیان دوا بخرێت بۆ دوای هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو. وەزیری پرسی مەدەنیی ئەردەڵان شەکرابی دەڵێت ئەم پرسەیان قووڵترە و بۆ دۆزینەوەی ڕێکاری تازە پێویستە هەندێک کاری زیاتری لەسەر بکەین.

بەڵام بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بە دژی ئەم پێشنیارەن و سەرۆکی پارتی لیبەراڵەکان یان بیۆرکلوند دەڵێت

ـ ئەمە لە ڕاستیدا بە مانای قەدەغەکردنی قازانجە، ڕێساکان ئەوەندە تووندن دەبنە هۆی مایەپووچی کۆمپانیاکان.

جێی باسە بەرەی هاوپەیمان و پارتی دیموکراتەکانی سوید بە دژی ئەم پێشنیارەن، هەر بۆیە لەوە ناچێ لە پەرلەماندا دەنگ بهێنێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".