.
وێنە: Johan Nilsson/TT

تەقەکردن لە سوید زیادی کردووە

سوید لە وڵاتەکانی تری ئەوروپا کێشەی تەقەکردنی زیاترە
1:29 min

بەراورد بە ڕێژەی دانیشتووانی وڵاتان، سوید لە هەموو وڵاتەکانی تری ئەوروپا کێشەی تەقەکردنی زیاترە. ئەمە بە پێی توێژینەوەی چەند لێکۆڵەرێک.

بۆ نموونە بەراورد بە وڵاتانی نۆروێژ و ئاڵمان لە سوید چوارتا پێنج بەرابەر زیاتر تەقە دەکرێت.

شاری مالمۆش زیاترین گرفتی تەقەکردنی هەیە بەراورد بە دوو شارە گەورەکانی تری سوید.

مانێ گێرێل تاوانناس و لێکۆڵەر لە زانستگەی مالمۆ دەڵێت

ـ تەنیا ئەم چەند هەفتەی دوایین چەند کەس تەقەیان لێ کراوە و ئەو جێگایەی کە جارێک تاوانێکی لێ ئەنجام دراوە مەترسی ئەوە هەیە تاوانەکەی تێدا دووبارە بێتەوە.

بە پێی وتەی تاوانناسێکی تر و یەکێک لە لێکۆڵەرانی توێژینەوەکە یواکیم ستوروپ، سوید لە ڕیزی وڵاتانی وەکو ئیتالیادایە و تەمەنی ئەو کەسانەش کە تاوانەکان ئەنجام دەدەن تا دێت کەمتر دەبێتەوە. بەڵام لێکۆڵەرەکان نازان هۆکاری زیادبوونی ئەم تەقەکردنانە چیین. یواکیم ستوروپ دەڵێت

ـ نازانین کێشەکە ئەوەیە کە چەکی نایاسایی زیادی کردووە؟ یان بەکار هێنانی ئەو چەکانەی کە لەبەر دەستدان زیاتر لە جاران بووە؟ بەڵام ئەوەندە دەزانین کە گۆڕانێک ڕووی داوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".