Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سێ کەس بە تاوانی بارزگانیکردن بە مرۆڤ دادگایی دەکرێن

ئەو کەسانەی کەڵکیان لێ وەرگیراوە هەژار و نەخوێندەوارن
1:53 min
En bild från en fastighet där tiggarna har bott
Så här har tiggarna bott i en lokal i Kopparberg. وێنە: Ur förundersökningsprotokollet.

چەندین کەسی بولغاری بۆ مەبەستی سواڵکردن هێنراونەتە سوید و لە ژوورێکی سارد و لەسەر دۆشەکی ڕەق ژیانیان بەسەر بردووە. ئەمڕۆ سێ کەس بەم هۆیە و بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە دادگای سەرەتایی ئیۆرێبرو دادگای دەکرێن.

داواکاری گشتی ئیسابێلا بیورستێن دەڵێت

ـ ئەمە یەکەم جارە کەسانێک بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە کەسانی تر بە هۆی نەزانینی زمان و دابین کردنی جێگا و ڕێگای نالەبار دادگایی دەکرێن.

جێی ئاماژەیە ئەو کەسانەی کەڵکیان لێ وەرگیراوە ٨ پیاو و ٢ ژنی هەژار و نەخوێندەوارن و بە بەڵێنی کار و ماڵ لە بوڵغارستانەوە ڕاکێشراونەتە سوید. بەڵام کاتێک هاتنە ئێرە لە جیاتی ژیانێکی باشتر سواڵیان پێ کراوە و لە لۆکاڵی کارگەیەکی پیشەسازیی جێی خەوتنیان بۆ دابین کراوە. ئیسابێلا بیورستێن دەڵێت

ـ ئەم کەسانە بە ڕاستی سوکایەتییان پێ کراوە و ئەو ژیانەی ئێرە دوور لە چاوەڕوانییەکانیان بووە.

سێ کەسە گومانلێکراوەکان کە ئەمڕۆ دادگایی دەکرێن دەڵێن ئێمە هیچ تاوانێکمان ئەنجام نەداوە و هەموویان لە کار و ژیانی ئێرەیان ئاگادار کراون و هیچ پارەی ئەوانمان نەبردووە. بەڵام داواکاری گشتی ئیسابێلا بیورستێن دەڵێت بۆ سەلماندنی ئەو تاوانە بەڵگەی باشمان بەدەستەوەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".