.
1 av 2
خۆپیشاندانی ڕێکخرەوە مەدەنییەکان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیادا وێنە: شاهۆ موانی
.
2 av 2
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

" ڕۆژنامەوانان دەبێت هەڵسەنگاندن لەسەر سەفەرکردن بۆ تورکیا بکەن"

بەدەیان نووسەر و ڕۆژنامەوان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا گربوونەوە
2:41 min

بۆ پشتگیریکردن لە مافی دەربڕینی ڕای ئازاد لە تورکیا و پشتگیری کردن لە نووسەر هەمزە یەڵچین کە لە بەرشەلۆنە لەسەر داوای تورکیا دەستگیر کراوە، ئەمڕۆ چەندنین ڕێکخراوی مەدەنی سویدی لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم خۆنیشاندانێکیان ئەنجام دا.

نوێنەرانی ئەم ڕێکخراوە بەشداربووەکانی خۆپیشاندانەکە بریتی بوون لە یەکێتی ڕۆژنامەوانانی سوید، یەکێتی نووسەرانی سوید، ڕێکخراوی پێنی سوید و  گۆڤاری (Svartvitt). یەکێک لە ئامادەکارانی خۆپێشاندانەکە ڕۆژنامەوان و نووسەر کوردۆ باکسییە. کوردۆ  باکسی باس لە هۆکاری گردبوونەوەکەیان دەکات و دەڵێت.

      ئێمە دەمانەوێت ناڕەزایی خۆمان دژ بە دەسگیرکردن و تاوانباراکردنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەران لە تورکیا بکەین. هاوکات پشتگیر خۆمان لە نووسەر و هاوکارمان هەمزە یەڵچن کە ئێستا لە بەرشەلۆنە لەسەر داوای داوای تورکیا لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە دەستگیر کراوە دەکەین و داوای ئازاد کردنی بە زووی دەکەین.

 

جێی باسە لە خۆپیشاندنەکەدا نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان وتاریان پێشکەش و لە وتارەکانیاندا ڕەخنەیان ئاراستەی حکومەتی تورکیا کرد. بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەوەی کە نووسەران ڕووبەڕووی دەستگیر کردن و سنووردارکردن دەبنەوە.

ستێفان لیندهۆڵم سەرۆکی بەشی ئازادیی ڕادەربرین لە سەندیکای ڕۆژنامەوانان (Journalistförbundet)  سەبارەت بە هەڵوێستەکانی تورکیان بەرامبەر ڕۆژنامەوان ڕەنخەی ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە کردەووە. 

هاوکات تیشکی خستە سەر پرسی ئەو ئەندامانەیان کە  دەچنە تورکیا و دڵێت

   من گومانی ئەوە دەکەم کە ئەو ڕۆژنامەوانانەی لەسویدەووە دەچنە تورکیا و پەیوەنییەکانی بەو وڵاتەوە هەیە، بۆ نمونە خاوەن دوو هاوڵاتینامەن، مەترسی زیاتریان لەسەر بێت کە ڕووبەڕووی دەستگیرکردن ببنەوە. لەبەر ئەوە وا باشترە ئەو کەسانە پێش ئەوی ڕوو لەو وڵاتە بکەن بەهەموو جۆرێک هەڵسەنگاندن ئەنجام بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".