.
وێنە: Maja Suslin/TT

سەرۆکی گشتی پۆلیس یاسای پاراستنی ئاسایشی پێشێل کردووە

زانیاری هەستیار دراوەتە کۆمپانیایەکی کەنەدایی
2:27 min

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت (Ekot) و کەناڵی پێ چواری ستۆکهۆلم (P4 Stockholm)  ئاشکرایان کرد کە سەرۆکی گشتیی دەزگای پۆلیس دان ئێلییاسۆن زانیاریی هەستیاری سەبارەت بە کارمەندە پۆلیسەکان و سیستەمی مووچەیان لەکاتی نوێکردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنیدا داوەتە دەستی کۆمپانیایەکی کەنەدایی.

بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە ئێلییاسۆن دەبوو ڕەزایەتی حکومەت وەرگرێت، بە ڵام بە بێ ڕاوێژ لەگەڵ حکومەت بڕیاری بەخشینی زانیارییەکانی داوە و ئەمەش بە دژی یاسای تایبەت بە پاراستنی ئاسایشی دەوڵەتە. بەرپرسی دەزگای هەوڵگری و ئاسایش لە هێزی بەرگری سوید ناسراو بە (MUST) پیا گریوڤئیۆ دەڵێت.

پۆلیس مافی ئەوەی نییە ئەو یاسایە پێشێل بکات و ئەم بڕیارە بە جیددی دەبینیت.

  جێی باسە ساڵی ٢٠١٥ کاتێک پۆلیسی گشتی پێویستی بە نوێکردنەوەی سیستەمی ئەلکترۆنی مووچە و ناوتۆمارکردن بووە، دان ئێلیاسۆن بە بێ ڕەچاوکردنی یاسای پاراستنی ئاسایش هەستاوە بە پەسەندکردنی بڕیارێک کە تایبەت بووە بە ڕێگە پێدانی کۆمپانیاییەکی کەنەدایی کە بەرپرسیارێتی ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت.ئەو کۆمپانیاییە ناوی (سی جی ئای)یە. ئەو سیستەمە ئەلیکترۆنیەی پۆلیس زانیاریی هەستیار لە خۆ دەگرێت. بۆ نمونە، ناو و زانیاری نیشتەجێبوونی پۆلیس، ئاستی ئەزموونی پۆلیسەکە، زانیاری لەسەر خێزان و کەس و کاری ئەو پۆلیسە، هەروەها تەنانەت زانیاریی سەبارەت بە دوایین سەفەری پۆلیسەکە لە ناو ئەو زانیارییانەدا هەبووە. 

سەرۆکی پارتەکانیش لەم بارەیەوە هاتنە دەنگ و ڕەخنەی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی گشتیی پۆلیس دان ئێلییاسۆن کرد. یەک لەوان سەرۆکی پارتی لیبەراڵەکان یان بیۆرکلوندە و دەڵیت گەر بێت و ئەم هەواڵە ڕاست بێت و زانیارییەکان بکەونە دەستی کەسانی هەڵە زۆر جیددیە

هەروەها سەرۆکی پارتی چەپ یوناس خیۆستەدت نیگەرانی خۆی دەربڕی و دەڵێت زانیاری هەستیار لەسەر پۆلیسەکانمان دراوەتە دەستی ئەو کۆمپانیانە.

سەرۆکی پارتی  مەسیحیەدیموکراتەکانیش ئێبا بوش تور دەڵێت  دان ئێلییاسۆن پێشتریش ڕوبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە ئەم هەواڵەی ئێستاش دۆخەکە باشتر ناکات.

جێی باسە ئەم دوا نیوەڕۆیە حکومەت داوای ڕوونکردنەوەی لە دەزگای پۆلیس کرد. وەزیری داد مۆرگان یوهانسۆن دەڵێت من دوێنێ ئێوارە ئاگادار کرامەوە و پێش لەوە هیچ زانیارییەکم لەم بارەیە پێ نەدراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".