.
وێنە: HENRIK MONTGOMERY / TT

کێشەی تۆمارکردن بۆ ڕیفراندۆم چارەسەر نەکراوە

"ناتوانین لە یاسای تۆماری دەنگدەران لا بدەین"
4:58 min

هەرچەندە ماوەی تۆمارکردنی کوردستانییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە بەڵام مەرجی فۆرمی خۆراک لا نەبراوە.

ئەو کوردستانییانەی تاراوگە کە ژمارەی فۆرمی خۆراکیان نییە ناتوانن لە گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ناویان تۆمار بکەن. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دوێنێ بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنیان بۆ 22ی سێپتەمبەر دا.

 نەهرۆ سەلیم حەننا ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی و دکتۆرای لە بواری یاسادا هەیە، سەبارەت بە مەرجی فۆرمی خۆراک و گرنگی ئەو فۆرمە بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید  دەڵێت،

ئێمە ناچارین پەیڕەویی لە بڕیارەکانی ئەنجوومەن بکەین، هەروەها بۆ بەرگرتنە لە دەستی شێوێنەر ئەو مەرجەمان داناوە.   

پرسیار ئەوەیە کە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن چی لە کێشەی ئەو کەسانە دەگۆڕێت کە فۆرمی خواردنیان نییە؟ ئایا دەتوانن لەو ماوەیەدا تا 22ی مانگی سێپتەمبەر فۆرمیان بۆ درووست بکرێت؟

کەواتە مەرجێکی گرنگ و سەرەکی بۆ ئەوەی کوردستانییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بتوانن دەنگ بۆ گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان بدەن ئەوەیە کە دەبێت ژمارەی فۆرمی خۆراکیان هەبێت، پرسیار ئەوەیە کەسێک کە دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە چۆن دەتوانێت فۆرمی خۆراکی هەبێت، ئایا ئەم کارە نایاسایی نییە کە بەمەرجیش بۆ دەنگدان دانراوە؟ 

نەهرۆ سەلیم حەننا ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەڵێت،

 لەو ماوەیەدا کە بۆ تۆمارکردنی کوردستانییانی دەرەوەی هەرێم درێژ کراوەتەوە ڕەنگە ئێمەش بە ڕێککەوت چارەسەرێکی یاسایی بۆ ئەو کێشەیە بدۆزینەوە.

لەگەڵ ئەم کێشە ئەلەکترۆنییەدا کە ڕەنگە ببێتە هۆی فەوتانی دەنگێکی زۆری کوردستانیانی دەرەوە ئایا باشتر نەبوو لەبری دەنگدانی ئەلەکترۆنی چەند بنکەیەکی دەنگدان لە ولاتانی دەرەوەی هەرێم دابنرێت؟

تێبینی!

مەبەست لە کوردستانییان تەنها کورد نییە بەڵکە هەموو ئەو نەتەوە، کەمەنەتەوایەتی و ئایینییانەش دەگرێتەوە کە هاوڵاتیی کوردستانن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".