.
وێنە: FREDRIK PERSSON / TT

سلۆڤاکیا و هەنگاریا ململانێکەیان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دۆڕاند

” پێدەچێت ئەم حوکمە ترس بخاتە بەر وڵاتانی تریش”
2:00 min

سلۆڤاکیا و هەنگاریا تا ئیستا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لە ململانێدا بوون و لەو پەناخوازانەیان وەرنەگرتووە کە لە ئیتالیا و یۆنان ماونەتەوە و دابەش دەکرێن بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا. بەڵام ئەمڕۆ دادگای یەکێتی ئەوروپا سکالاێ ئەو دوو وڵاتەی ڕەد کردوەتەوە.

هاوکات دەبێت ئەوانیش وەکو هەموو وڵاتانی تر لەو پەناخوازانە وەرگرن کە لە یۆنان و ئیتالیاوە دابەش دەکرێن.

ساڵی ٢٠١٥ لە کاتی قەیرانە بەرچاوەکەی کۆچبەراندا، وڵاتانی ئیتالیا و یۆنان فشارێکی زۆریان کەوتە سەر. هەر بۆیە یەکێتی ئەوروپا بۆ چارەسەری بارودۆخەکەی ئەوێ و بۆ ئەوەی بالانسێک لە نێوان وڵاتەکاندا هەبێت، بڕیاری دا ١٢٠ هەزار لەو پەناخوازانە دابەش بکات بەسەر وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکەدا. بەڵام چەندین وڵات دژایەتی ئەم بڕیارەیان کردوە. هەر یەکە وڵاتانی پۆلەن و چەکیش هەر وەک هەنگاریا و سلۆڤاکیا بڕیارەکەیان ڕەد کردوەتەوە و تا ئێستا کەسیان وەرنەگرتووە. بەڵام  سێسیلیا ڤیکستریۆم ئەندامپەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا سەر بە لیستی پارتی لیبەرالەکان پێی وایە ئەم حوکمەی دادگای یەکێتی ئەووروپا کاریگەری دەبێت و دەڵێت،

 ئەو وڵاتانەی تریش کە بە نیاز بوون هەمان ڕێگای هەنگاریا و سلۆڤاکیا بگرنە بەر لەوانەیە جارێکی تر بیر بکەنەوە.

لەگەڵ دەرکردنی ئەم بڕیارە ئیتر وڵاتانی زیاتر دەتوانن دەست بە وەرگرتنی پەناخوازان بکەن و بەرپرسیاریەتییەکە بەیەکەوە هەڵگرن. سێسیلیا ڤیکستریۆم ئەرکی ئەم کارەی  لەسەر شانە و دەڵێت هیوادارم بە نووسراوەکانم وڵاتانی ئەندام هان بدەین کە هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".