.
وێنە: Gystaf Sjöholm/TT

” یاسای پاراستنی ئاسایشمان پێشێل نەکراوە”

پسپۆڕان: ئێلییاسۆن مافی ئەو بڕیارەی نییە
2:35 min

سەرۆکی گشتی پۆلیسی سوید سەبارەت بە ڕادەستکردنی زانیاری هەستیار بە کۆمپانیایەکی بییانی بە ڕادیۆی سوید دەڵێت کە ئەوان بە وردی مامەڵەیان لەگەڵ پرسەکەدا کردووە و یاسای پاراستنی ئاسایشیان پێشێل نەکردووە.

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت و کەناڵی پێ چوار ستۆکهۆڵم دوێنێ ئاشکرایان کرد کە سەرۆکی گشتی دەزگای پۆلیس دان ئێلییاسۆن بە بێ ڕەچاو کردنی یاسای پاراستنی ئاسایش بڕیارێکی پەسەند کردووە کە زانیاری هەستیاری لە

لە ڕاستیدا بەشی زانیاری ئەلەکترۆنی پۆلیس (It-avdelning) ئەم پرسەیان بەرەو پێش بردووە. ساڵی ٢٠١٥ دەزگای پۆلیس ڕووبەڕوی قەیرانێک بووە و مەترسی ئەوە هەبوو سیستەمی کاروباری موچەکەیان تێک بچێت. هەر بۆیە بەشی زانیاری ئەلەکترۆنی بەپەلە بوون بۆ چارەسەری دۆخەکە و بڕیاریان دا کێشەکە لە ناوخۆی دەزگاکە چارەسەر بکەن.  ئەمە باشترین ڕێگاچارە بوو و ئاسایشیش ڕەچاو کراوە بەڕای سەرۆکی بەشی زانیاری ئەلەکترۆنی توماس لاندێستریۆم، بەڵام پیا گریوڤئیۆ لە دەزگای هەوڵگری و ئاسایش لە هێزی بەرگری سوید ناسراو بە (MUST) دەڵێت،

ئەمە ڕاست نییە و ئەو دۆسیانەی کە گرنگییان پێ دەدرێت لەوانەیە بە مانگێک یەکلایی ببنەوە.

بە بۆچوونی ئەو پسپۆڕانەی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت و کەناڵی پێ چواری ستۆکهۆڵم پەیوەندیان لەگەڵ بووە، ئەم کارەی سەرۆکپۆلیس هەڵەیە و خۆی ناتوانێ ئەو بڕیارە بدات، چوونکە ئەو مافەی نییە. یەکێک لەو پسپۆڕانە کیم هاکاراینێنە کە ڕابردووی کاری لە دەزگای هەواڵگری سەربازیدا هەیە.  

لە بڕیارەکەدا هاتووە کە لەبەر هۆکاری هەرزانی و کەمیی کات ئەم بڕیارە دراوە.

وەزیری داد مۆرگان یوهانسۆن دەڵێت دەزگای پۆلیس بە منیان ڕاگەیاندووە کە یاسایان پێشێل نەکردووە، بەڵام بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخەکە دەبێت بە وردی لەم ڕووداوە بکۆڵینەوە. هەر بۆیە ئێستا ئەرکی لێکۆڵینەوەکە خراوەتە ئوتسۆی پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".