.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

پێشنیاز دەکرێت مەرجەکانی وەرگرتنی هاووڵاتینامە تووند بکرێنەوە

” بەهای هاووڵاتینامەی سویدی زیاترە”
2:54 min

ئەمڕۆ توماس تۆبێ و گونار ستریۆممەری سەر بە پارتی مۆدێراتەکان لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێر ڕایانگەیاند کە پارتەکەیان دەیەوێت مەرجی وەرگرتنی هاووڵاتینامەی سویدی توند بکاتەوە.

مەریوان نستانی، سیاسەتناس و دانیشتووی شاری لینشیۆپینگ سەبارەت بەم پێشنیازە دەڵێت.

من پێموایە ئەم پێشنیازەی مۆدێراتەکان کاردانەوەی ئەرێنی دەبێت و خەڵک بە ئامانجەوە هەوڵی ژیان دەدەن.

نووسەرانی پێشنیازەکەی ئەمڕۆ دەڵێن بەهای هاووڵاتینامەی سویدی زیاترە لەوەی کە ئێستا هەیە، بۆیە دەمانەوێت گۆڕانکاری بێتە ئاراوە. مەرجەکان دەبێت ببنە ڕێخۆشکەر بۆ پرۆسەی هاوگونجی و نزیک بن بۆ نموونە لە مەرجی وڵاتانی تری باکور و ئاڵمان.

قەرارە پێشنیازەکە لە کۆنگرەی پارتەکەدا کە مانگی ١٠ دەبەسترێت بخرێتە بەر باس.

پێشنیازی مۆدێراتەکان بۆ پێدانی هاوڵاتینامەی سویدی

  • شارەزایی لە زمان و کۆمەڵگەی سویدی
  • خۆبژێوی
  • درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی هاوڵاتینامەی سویدی
  • وەرگرتنەوەی هاوڵاتینامە لەو کەسانەی تاوانی گەورە ئەنجام دەدەن
  • زووتر هاوڵاتینامە بەو کەسانە بدرێت کە زووتر خۆیان دەگوونجێن
  • وننەکردنی پاسپۆرتی سویدی
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".