Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێژەی گەنجان کە پێکەوە دەژین زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 8 september 2017 kl 13.54
١٠ لە سەدی گەنجان لەگەڵ کەسێکی تر دەژین
(2:25 min)
.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

بە هۆی کەمی خانوو گەنجانی هەرێمی ستۆکهۆڵم زیاتر پێکەوە دەژین. پێکەوە ژیان هەرزانترە و بەم شێوەیش دەتوانین نزیکتر بە ناو شارەوە بژین.

لە ماوەی ئەم  ١٠ ساڵەی دووایدا ڕێژەی ئەو گەنجانەی لەگەڵ کەسێکی تر بەیەکەوە لە یەک خانوودا دەژین، بە لە سەدا ٧٠ زیادی کردووە. ئەم ڕێژەیەش ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی کرێچییان (Hyresgästföreningen) نیشانی دەدات کە لەگەڵ گەنجانی تەمەن ٢٠ تا ٢٧ ساڵان لە هەرێمی ستۆکهۆڵم ئەنجامی داوە. لوڤێ بیۆریەسۆن شیکار لە کۆمەڵەی کرێچییان دەڵێت،

 هۆی سەرەکی ئەم دۆخە بۆ کەمی خانوو دەگەڕێتەوە.

کاتێک ئادام ئێنگێل ویستی بار بکات بۆ ستۆکهۆڵم خانووی دەست نەدەکەوت، بۆیە باشترین ڕێگاچارە ئەوە بوو لەگەڵ ،کەسێکی تر بژیت. ئادام دەڵێت،

ئەو کەسانەی کە خانووەکەیان بە دەستی دوو یان سێ دەدەنە کرێ یەکجار زۆر پارەی دەخەنە سەر. ئەگەریش بتەوێت کرێێەکی گونجاوت هەبێت دەبێت دوور بییەوە بۆ گەڕەکەکانی دەرەوەی شار، هەر بۆیە پێکەوە ژیان هەرزانترین ڕێگایە، گەر بتەوێت نزیکتر بە شار بژیت.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی کۆمەڵەی کرێچییان ١٠ لە سەدی گەنجان لەگەڵ کەسێکی تر دەژین، بۆ نموونە لەوانەیە ژوورێکیان بە کرێ گرتبێت، یان لەگەڵ هاوڕێیەک خانوویەکیان گرتبێت.

لوڤێ بیۆریەسۆن لە کۆمەڵەی کرێچییان باسە لەوە دەکات کە زۆربەی کات ئەو کەسانەی لەگەڵ کەسێکی تر دەژین، گریبەستێکی کورتیان هەیە و لە ڕوانگەی یاساییەوە نەپارێزراون. یان دەکرێ لە ئەمڕۆ تا بەیانی ماڵەکەیان لێ وەربگیرێتەوە. ،بەڵام سەرەڕای ئەم گرفتانە ئادام ئێنگێل دەڵێت،

 لایەنی ئەرێنیشی هەیە، کاتێک پێکەوە دەژیت هەمیشە خەڵکت بەدەورەوەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".