försvarsövning
وێنە: Stig-Åke Jönsson/TT

مەترسیی ڕووداو لە کاتی مانۆڕە سەربازییەکەی سویددا دەکرێت

"هێزی سەربازیی رووسی لە هێزەکانی سوید و ناتۆ نزیک دەبێتەوە"
1:20 min

مانۆڕی سەربازیی سویدی و ڕوسی لەهەمان هەفتەدا مەترسیی ئەگەری ڕووداوی لێ دەکرێت بەپێی شارەزایانی سەربازی.

لەمڕۆوە تا 29 ی سێپتەمبەر مانۆڕی سەربازیی سویدی (Aurora) بەڕێوە دەچێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە مانۆڕی سەربازیی ڕوسیش بەناوی (Zapad) لە ڕۆژی پێج شەممەوە و لەهەمان ناوچە واتا دەورووبەری دەریاچەی بەلتیک ساز دەدرێت.

شارەزایانی سەربازیی هۆشداریی دەدەن کە لەبەرئەوەی دوو مانۆڕی سەربازیی هاوکات بەڕێوە دەچێت و ناوچەکە پڕ دەبێت لە چالاکیی سەربازیی مەترسیی ئەوە هەیە کە پێکدادان بۆ نموونە لە نێوان فڕۆکەی جەنگیی و گەمییەکان لەو ناوچانەدا ڕوو بدەن. 

جێی باسە لەم ساڵانەی دواییدا چەند جارێک ڕوویداوە گەمییە و فڕۆکەی سەربازیی ڕووسی بە شێوەیەکی مەترسییدار لە گەمییە و فڕۆکەی سەربازیی سویدی و هێزەکانی ناتۆ نزیک بوونەتەوە.

ئێستاش لەگەڵ مانۆڕی سەربازیی ئاورۆرا جگە لە یەکە سەربازییەکانی سوید یەکەی سەربازیی فینلەندا و ئەمەریکاش بەشدار دەبن.   

جێی ئاماژەیە ئەم مانۆڕە سەربازیەیی سوید گەورەترینە لە ماوەی 20 ساڵی رابوردوودا کە نزیکەی 20 هەزار کەس تێیدا بەشدارە. مەشقە سەربازییەکانیش لە شارەکانی ستۆکهۆڵم، یۆتۆبۆری، گۆتلاند و مێلاردالەن لە نێوان 11 بۆ 29 سێپتەمبەر بەردەوام دەبێت.

 

لە لینکی هاوپێچ زیاتر لەسەر ئم هەواڵە بزانە!

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".