.
وێنە: Uncredited

سکاڵا بە گومانی کۆمەککردنی تیرۆر زۆر زیادی کردووە

پارەی زۆر بۆ دەرەوەی وڵات بنێردرێت
2:46 min

ڕێژەی ئەو سکاڵانەی کە لەلایەن بانکەکان و کۆمپانیاکانەوە بە گومانی کۆمەککردنی تیرۆر لە دەرەوەی وڵات، لەلای پۆلیسی سویدی تۆمار دەکرێن  زۆر زیادی کردووە.

جێی باسە ڕێژەی ئەو سکاڵانەی ئەمساڵ هەتاوەکو ئێستا تۆمار کراون بەراورد بە هەمان کاتی پار ساڵ سێ هێندە زیاترە.بەپێی یاسا بانک، ئیستیتووتی دارا و  دەڵالی کڕین و خانوو فرۆشن دەبێت هەر کاتێک گومانی سپیکردنەوەی پارە ڕەش یاخوود کۆمەککردنی دارای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان سکاڵا لەلای پۆلیسی دارایی (Finanspolisen) تۆمار بکەن.

 یەکێک  لەو گومانانەی کە بەردەوام سەرهەڵدەدات کۆمەکردنی تیرۆرە. رێژەی سکاڵاکانیش لەسەر گومانی کۆمەککردنی دارایی تیرۆر زۆر زیادی کردووە.

ساڵی ٢٠١٤ کۆمپانیاکان ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەووە کە لە ٢٧ حاڵەدا کە گومانی کۆمەککردنی تیرۆریان لێ کردووە سکاڵایان لەلای پۆلیس تۆمار کردووە. ساڵای ڕابردووە ڕێژەی سکاڵاکان ١٠ هێندە زیادی کردووە. بۆ نمونە ئەو ڕێژەی ساڵی ڕابردوو گەشتە ٢٩٨ سکاڵا کە لەسەر گومانی کۆمەککردنی تیرۆر تۆمار کراوە. ئەمساڵیش تۆمارکردنی سکاڵاکان لە هەڵکشان بەردەوامن،  مانگ یەکی ئەمساڵەوە هەتاوەکو مانگی شەش، واتە لەو شەش مانگەدا ڕێژەی سکاڵاکان بە گومانی کۆمەککردنی تیرۆر هەتاوەکو ئێستا گەشتۆتە ٢٧٩ سکاڵا. هەڵکشانی ڕێژەی سکاڵاکان بە وتەی بەڕێوەبەری بەش لە پۆلیسی دارایی ئەنجەلیکا ڤالمارک پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کۆمپانیاکان و بانکەکان زیاتر بە ئاگابوون لەم دیاردەیەوە دەڵێت.

  پۆلیسی دارایی سوید سەردانی زۆربەەی شوێنەکانمان کردووە و زانیاریمان بڵاو کردۆتەوە. هەروەها پەیوەندیمان بە بەشیک زۆر لەو کەس و لایەنانە پەیوەندیدار و بەرپرسیاریان لەم پرسەدا هەیە کردووە، بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری و وەرگرتنی زانیاری. بەتایبەت پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo).

 جێی باسە سەرەڕایی ئەوەی کە ڕێژەی سکاڵاکان هەڵدەکشێن، بەڵام لەبەرامبەردا ڕیژەیەکی ئێجگار زۆر زۆر کەم دەردێنە دادگاو و حوکمی لەسەر دەدەرێن. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو حاڵەتانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت زۆر زەحمەت و ئاڵۆزە.

ئاشکرا کردنی کۆمەککردنی تیرۆر لەکاتێکدا ئاشکرا دەبێت کە بۆ نمونە کەسێک دەیەوێت پارە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکات، بۆ نمونە پارەکە زۆربێت، یاخوود بۆ وڵاتێک ڕەوانە بکرێت کە تاوانی تیرۆریستی تێدا بەربڵاو بێت یاخوود لەو ناوچانەی کە شەڕ لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا بەرپایە دەنێردێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".