.

کوردستانیانی سوید ڕایان لەسەر ڕیفراندۆم چییە؟

"سوید چاوەڕێی هەڵوێستی وڵاتانی دیکەیە"
7:44 min

ڕۆژی 23ی مانگ کوردانی سوید چۆن دەنگ دەدەن؟ ئەی هەڵوێستی سوید چییە؟ ئاخۆ دەنگی نەخێر لە نێو فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان سەبارەت بە فیستیڤاڵەکەی ڕۆژی شەممە، هەبووە؟

پرۆسەی دەنگدان بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستان نزیک دەبێتەوە و 23 ی مانگ کوردستانییانی دەرەوەی هەرێم بۆ نموونە لە سویددا دەتوانن ئەلەکترۆنیی لە ڕێی ئینتەرنێتەوە دەنگ بدەن، بەگشتی ئەم ڕاپرسییە بۆتە جێی پرسیار، ڕەخنە و ڕای جیاواز بۆ بیستنی ئەو دەنگانە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید سەردانی شاری ئیۆرێبرومان کرد. 

لەوێ چاومان بە ئارام جەبار و ئیدریس بەرواری کەوت. 

دواتر لە ستۆکهۆڵم گفتوگۆیەکمان لەگەڵ کەیا ئیزۆڵ بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەلە کوردستانییەکان لە سوید، ساز دا، بۆ وەڵامی چەند پرسیارێک بۆ نموونە ئاخۆ زۆرینەی فیدراسیۆن لەگەڵ سازدانی ئەم پشتگیرییەدان بۆ ڕیفراندۆم، ئەی دەنگە نەخێرەکانی نێو فیدراسیۆن ئەگەر هەبن چۆن مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و لەبەرچاو گیراون؟

هەر ماوەیەک لەمەوبەر فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە و نموونەیەکی بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید نێردرابوو، تێیدا هاتووە کە داوا لە حکوومەت و پارتە سویدییەکان دەکەن تا پشتگیریی لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن و چاودێر بۆ دەنگدانەکان بنێرن بۆ کوردستان. وەڵامی ئەو داوایەیان چی بووە؟

تەواوی ئەم باسە لە لینکە دەنگییەکەدا ببیستە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".