.
وێنە: Henrik Montgomery/TT

وەزیری بەرگری سوید لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە

پرسی هولتکڤیست لێکترازانی لێ کەوتەوە
3:31 min

پارتەکانی نێو هاوپەیمانی ڕاستەکان لەسەر سەندنەوەی متمانە لە هولتکڤیست هاوڕا نین:

 

  •  پارتی ناوەڕاست: دەست لە مەرجی لێ سەندنەوەی متمانە لە ئێستادا هەڵدەگرێت و بەردام نابن.
  • لیبراڵەکان: نە دەنگ بە لێسەندەوەی متمانە دەدەن و پشتگیریش لەو پرسە ناکەین.
  • مەسیحییە دیموکراتەکان:  لەمەرجی لێسەندەنەوەی متمانە بەرداوم دەبین.
  • مۆدێراتەکان: هەتاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵ لێدوانیان نەداوە.

کەمێک بەر لە ئێستا ئانی لوێڤ سەرۆکی پارتی ناوەڕاست لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەرەوە ئانی لوێف سەرۆکی پارتی ناوەڕاست ڕایگەیاند کە بنەماکانی لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری پێتەر هولکڤیست شکستی هێنا. لوێف سەرۆکی پارتی ناوەڕاستەکان سەبارەت بەر لێسنەدنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری دەڵێت.

     دەست لە مەرجی لێ سەندنەوەی متمانە لە ئێستادا هەڵدەگرین و بەردام نابن.

  واتە نایانەوێت متمانە لەو وەزیرە وەربگیرێتەوە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە بارەگای حکومەت بەر لە وەزیری بەرگری پێتەر هولتکڤیست بەم بابەتەیان زانییوە. هەروەها یان بیۆرکلوند سەرۆکی پارتی لیبراڵەکان ڕایگەیاند کە لەم پرسەدا نەیانتوانیوە هەنگاوی زیاتر بنێن.

        ئەوان پێشووتر وتووبیان ئەگەر زانیاری نوێ هاتەگۆرێ ئامادەن ئەم پرسە بەرەو پێشەوە بەرن، لە دەرئەنجامدا دەرکەوت کە زانیاری نوێ ئاشکرا بووە وە لە دەرئەنجامدا، ئێما لێنارتسۆن نزترین هاوکاری سەرۆکوەزیراونەوە بەرپرسی کاروباری حکومەت دەستی لە کار کێشایەوە. لە ئێستاشدا نە داوای لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری دەکەین، وە پشتگیر لە لێسەندنەوەی متمانە دەکەی، ئێمە چاوەڕوانین لیژنەی دەستووری پەرلەمان (Konstitutionsutskottet) لە لێکۆڵینەوەکانی بەردەوامن.

لەبەرامبەردا پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان سوورن لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری سوید پێتەر هولتکڤیست. سەرۆکی ئەو پارتە ئێبا بوشتوور دەڵێت.

     مەسیحییە دیموکراتەکان لەمەرجی لێسەندەنەوەی متمانە بەرداوم دەبین، لەبەر ئەوەی وەزیری بەرگەی بەشێوەیەکی بەرپرسانە لەسەر ئەو بابەتە مەترسیدا پەرپرسیارێتی لە ئەستۆ نەگرتووە.

جێی باسە هەتاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پارتی مۆدێراتەکان بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕانەگەیاندووە.

هەر لەسەرەتای ئەم هەفتەدا پارتی دیمورکاتەکان سوید ڕایانگەیاند کە لەسەر سکەنداڵەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ داوای لێسەندەنەوەی متمانەیان لەسەرۆکوەزیران کردووە.  

لەلایەکی دیکەشەوە پارتی چەپ ڕایگەیاندووە کە ئەم لەت بوونەی هاوپەیمانی ڕاستەکان چاوەڕوانکراو بووە، لەبەر ئەوەی ئەوان پەلەیان لەم پرسەدا کرد و چاوەڕوانی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان نەکردووە.

 جێی باسە کە لە پاش ئاشکرا بوونی سکانداڵەکەی بەڕێوەبەراییەتی هاتووچۆی سوید ناسرابە (It-skandalen på Transportstyrelsen)، داوای لێ سەندنەوەی متمانە لە سێ وەزیر کرا، کە دوو لەو وەزیرانە دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە، ئەوانیش وەزیری ناوخۆ و وەزیری ژێرخانی ئابووری سوید دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، بەڵام وەزیری بەرگری لە پۆستەکەیدا بەردەوام بوو، لەبەر ئەوەی سەرۆکوەزیرانی سوید ڕایگەیاند وەزیری بەرگری هیچ بەرپرسیارێتێکی لەم پرسەردا لە ئەستۆدا نەبووە.

سکانداڵەکەی بەڕێوەبەراییەتی هاتووچۆی سوید

دوابەدوای بەدواداچوونێکی تەلەفزیۆنی سوید بۆ دۆسیەی مامەڵەیەکی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ(Transportstyrelsen) بۆ نوێکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەرێوەبەرایەتیەکە لەگەڵ کۆمپانیای (IBM) لە چەند وڵاتێکی ئەوروپای رۆژهەڵات بێ هەبوونی هیچ کۆنترۆڵێک، گومانی بڵاو بوونەوەی زانیاری تاکەکەسی هەزاران هاوڵاتی کە لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا ناو ناونیشانیان تۆمار کراوە، هەرایەکی گەورەی نایەوە.

بەرێوەبەری ئەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ (ماریا ئۆگرێن) هاوکات لەگەڵ بڕینەوەی سزای ماددی، لە کارەکەی دەرکرا. دوابەدوای ئەمە، ڕووداوەکە پەرەی سەند و هەر یەکە لە وەزیرانی ناوخۆ، بەرگری و ژێرخانی ئابووری بۆ لێپێجینەوە بانگی بەر دەم لێژنەکانی پەرلەمان کران. دواجار دوێنێ هاوپەیمانی پارتە راستەکانی پەرلەمان، داوای ستاندنەوەی متمانەی هەر سێ وەزیرکەی پێشکەش بە پەرلەمان کردبوو.

لە دەرئەنجامدا، وەزیری ناوخۆ، ئاندێش ئیگێمان و وەزیری ژێرخانی ئابووری ئانا یوهانسسۆن لە سەر داوای خۆیان پۆستەکانیان جێ هێشتووە. هاوکات وەزیری بەرگری پێتەرهولتکڤیستە، ڕاگەیەندرا کە هیچ بەرپرسیاریەتیەکی نییە سەبارەت بەم قەیرانەی کە ڕوویداوە و هەر بۆیە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. هاوکات بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان و پارتی دیموکراتەکانی سوید سوورن لەسەر لێ ستاندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری پێتەرهولتکڤیست.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".