.
وێنە: Claudio Bresciani/TT

متمانە لە لۆڤێن ناسەندرێتەوە

داواکە بە زۆرینەی دەنگ ڕەت کرایەوە
2:17 min

پەرلەمانی سوید بە زۆرینەی دەنگ لێسەندنەوەی متمانەی لە سەرۆکوەزیران ڕەت کردەوە.

تەنها 43 ئەندامپەرلەمان دەنگیان بە سەندنەوەی متمانە لە سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لێۆڤێن دا، لەبەرامبەر 136 ئەندام دژ بەو داوایە بوون و 155 ئەندامیش دەنگیان نەدا.

بۆ ئەوەی داواکەی پارتی (Sverigedemokraterna) دیموکراتەکانی سوید بچێتە سەر دەبوایە بەلایەنی کەمەوە 175 کەس دەنگ بە بەڵێ بدەن.

 پێش ئەوەی دەنگدانەکە لەسەر سەندنەوەی متمانە لە سەرەکوەزیران دەست پێ بکات، بەرپرسی فراکسیۆنی سۆسیالدیموکراتەکان لە پەرلەمان ئەندەرش ئیگێمان وتی، ئێمە ئێستا لە جیهانێکی نائارامدا دەژین و گرژی و دژوارییەکان لە هەڵکشاندایە، ئا لەم کاتە نائارامەدا پارتی دیموکراتەکانی سوید لە ڕێی متمانە سەندنەوە لە سەرەکوەزیران خەریکە حکوومەت دەخەنە قەیرانێکی سیاسییەوە.

لە وەڵامی ئیگێماندا سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی ڕاست ێسیکا پولفیارد وتی ئێمە وەک هاوپەیمانیی ڕاست کە دەنگمان نەداوە بە سەندنەوەی متمانە لە لۆڤێن مانای ئەوە نییە کە بەرپرسێتیی ئەومان لە پرسی ئاساییشی دەوڵەت بیرچۆتەوە کە لەم ماوەیەی پێشوودا سەبارەت بە سکانداڵەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ (Transportstyrelsen) ڕوویدا، کاتێک لە ڕووماڵێکی تەلەفزیۆنی سویددا دەرکەوت کە گومان هەیە زانیاریی گرنگ لە ڕێی ئەو دەستگەیەوە بەهۆی مامەڵەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئای تی لە دەرەوەی سوید کەوتبێتە دەستی کەسانی نەشیاوەوە.

جێی باسە دیموکراتەکانی سوید ڕۆژی چوارشەممەی ڕابوردوو داوایان کرد کە ڕاپرسییەک لە نێو پەرلەماندا بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرکوەزیران ساز بدرێت، بەڵام هەر زوو بەرەی هاوپەیمانیی ڕاست ڕایان گەیاند کە داوای لەو جۆرە پەسەند ناکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".