Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

هەڵبژاردنەکانی کڵیسای سویدی بۆتە پرسی سیاسی

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 15 september 2017 kl 14.18
"کڵیسا بۆ مەرامی سیاسی بەکار دەهێنرێت"
(4:18 min)
.
وێنە: MAJA SUSLIN / TT

ڕۆژی یەک شەممە هەڵبژاردنی کڵیسای سوید لە سەرانسەری سویددا  ئەنجام دەدرێت، بەڵام پرسیار لەسەر ڕۆڵی کڵیسا و ئەگەری تێوەگلانی لە سیاسەت درووست بووە.

ڕۆژی یەک شەممە لە هەڵبژاردنەکانی کڵیسای سویدی کە هەر چوار ساڵ جارێک لە مانگی سێپتەمبەردا ئەنجام دەدرێت، هەموو کەسێک کە ناوی لە سویددا تۆمارە و تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتر نییە مافی دەنگدانی هەیە.

یەکێک لەو کەسانەی کە دەنگ دەدات ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی کوردۆ باکسییە و کە دەنگدان لەم هەڵبژاردنانەی کڵیسای سویدیدا بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت من دەنگ دەدەم لەبەرئەوەی دیموکراتەکانی سوید لەم هەڵبژاردنەدا سەرنەکەون و بە بەرژەوەندی ئەوان نەگەڕیتەوە، تا نەیکەنە پڕوپاگەندە بۆ خۆیان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو.

جێی باسە هیچ کاتێک وەک ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی کڵیسای سویدی گرێ نەدراوە بە سیاسەتەوە، جگە لە ڕاکانی کوردۆ باکسی سۆسیالدیموکراتەکان و دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) لەسەر ئەو هەڵبژاردنانە یەکتری تۆمەتبار دەکەن.

دیموکراتەکانی سوید دەڵێن کڵیسای سویدی (Svenska kyrkan)  بۆتە ئورگانێکی سیاسی و سۆسیالدیموکراتەکان بۆ پڕوپاگەندەی سیاسیی بۆ خۆیان بەکاری دێنن.

جولیا کرونلید ئەندامی کڵێسا لەسەر لیستی دیموکراتەکانی سوید دەڵێت ئێمە پێمان وایە دەبێت بێلایەن بێت و هەموو کەسێک لەسەرو باوەڕی سیاسییەوە هەست بە دڵنیایی بکات تێیدا، بەڵام لە ئێستادا کڵیسای سویدی لەبری پەیڕەوکردنی بەها مرۆیی و بەها ئاینییەکان پەیڕەویی لە سیاسەتێکی چەپی لیبراڵ دەکات.

لەبەرامبەردا ئولێ بورێل ئەندامی ئەنجوومەنی کڵیسای سویدی لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان دەڵێت، بیروباوەڕی مەسیحیی بریتییە لە پاراستنی مافی هەموو ئینسانەکان بەبێ جیاوازی هەروەها هاوکاری گروپە بێهێز و پەڕاوێزەکانی کۆمەڵگە، هەر لەبەر ئەوەیە کاتێک کڵێسا لەسەر هەندێک پرس هەڵوێست دەگرێت ڕەنگە ئەو هەڵوێستە بۆ لایەنێکی سیاسی جا لەبەری ڕاست بێت یاخود چەپ قورس بێت و پێیان ناخۆش بێت.

جێی باسە دەنگدانیش لەسەر سێ ئاستە، یەکەمیان دەنگدانە بە (kyrkofullmäktige) ئەندامانی کڵیسا لەسەر ئاستی کۆمەلە ئایینییە لۆکاڵییەکان کە بۆ نموونە بڕیار لەسەر چالاکییەکان بۆ منداڵ و لاوان لەسەر ئاستی کۆمەڵەکاندا دەدەن. ڕەنگی کارتی دەنگدانەکە سپییە.

دووەم دەنگدانە بە ئەنجوومەنی کڵێسا (stiftsfullmäktige) لە ئاستی هەرێمەکاندا کە 13 ئەنجوومەنە لە سویددا. کە بڕیار لەسەر پاراستنی کڵیساکان وەک کەلەپووری نەتەوەیی. ڕەنگی کارتی دەنگدانەکە پەمەییە.

سێیەم دەنگدانە بە (kyrkomötet) واتا دەنگدانە بە بەرزترین ئورگانی بڕیاردەر لە کڵێسای سویدیدا کە 251 ئەندامیان هەیە لە سەر ئاستی هەموو سوید. کە بڕیار لەسەر پرسە هاوبەشەکانی کڵیسا لەسەرانسەری سویددا دەدات. کارتی دەنگدان ڕەنگی زەردە.

جێی ئاماژەیە کە ساڵی 2013 لەسەدا 13 ی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکانی کڵیسای سویدیدا دەنگیان دا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".