لە لای ڕاست بەهار یونس ولە لای چەپ چیا، دانیشتووی شاری فالشیۆپینگ
1 av 2
لە لای ڕاست بەهار یونس ولە لای چەپ چیا، دانیشتووی شاری فالشیۆپینگ وێنە: نیشتمان ئیراندوست
لە ڕاستەوە: سیاسەتزان خالید خەیاتی لە وتووێژ لەگەڵ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید
2 av 2
لە ڕاستەوە: سیاسەتزان خالید خەیاتی لە وتووێژ لەگەڵ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید وێنە: شاهۆ موانی

"ئەم فشارە تەنها لەسەر هەرێمی کوردستان درووست نەکراوە"

”گەر ئەم سەربەخۆییە سەر نەگرێت بە سەدان ساڵ بۆ پاش دەگەڕێینەوە”
5:31 min

ئەمڕۆ مانیفێستی پشتگیریی لە سەربەخۆیی کوردستان لە مێدبۆریارپلاتسێنی شاری ستۆکهۆڵم بەڕیوە چوو. بە هەزاران هاووڵاتی لە جێگای کەرنەڤاڵەکە ئامادەبوون. ئەمە سەرەڕای ئەو فشارەی کە وڵاتە زلهێزەکان بۆ نموونە ئەڵمان، فەڕانسا، بەریتانیا و ئەمەریکا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان خستوویانەتە سەر هەرێمی کوردستان.

چیا لەگەڵ هاوڕێکانی لە شاری فالشیۆپینگەوە هاتبووە  مێدبۆریارپلاتسێن بۆ بەشداریی لە

مانیفێستەکە، بەڵام سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی گشتپرسییەکە هەر ترسێکی لە دڵدایە.

بەهار یونسیش یەکێکی تر لە بەشداربووان بوو، لە وەڵامی ئەوەی کە ئەگەر بێت و گشتپرسییەکە ئەنجام نەدرێت چ هەستێکی هەیە، دەڵێت بە وەها هەواڵێک بێ هیوا دەبم هەر بۆیە هەوڵ دەدەم گەش بین بم.

ئەگەر و گرفتەکان چین کە دەتوانن لەم پرۆسەیدا سەر هەڵدەن؟ کاریگەریی فشارە نێونەتەوەییەکان لەسەر ئەم گشتپرسییە چییە

سیاسەتزان و مامۆستای زانکۆی لینشیۆپینگ خالید خەیاتیش لە شوێنی بەڕێوەچوونی مانیفێستەکە ئەمادە بوو. ناوبراو سەبارەت بەو فشارە نێودەوڵەتییەی کە ئێستا لەسەر هەرێمی کوردستانە دەڵێت کە ئەوە شتێکی ئاساییە و ئەم شێوە فشارە تەنها لەسەر هەرێمی کوردستان نەکراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".