Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

هەڵبژاردنی کڵێساکان زۆرترین دەنگدەری هەبووە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 september 2017 kl 08.21
سۆسیالدیموکراتەکان زۆرینەی دەنگیان هێناوە
(1:29 min)
kyrkoval
وێنە: Johan Nilsson / TT

لە ساڵی پەنجاکانەوە تا ئێستا هێندە دەنگدەر بەشداریی هەڵبژاردنی کڵێساکانیان نەکرووە.

زیاد لە 920 هەزار کەس دەنگیان داوە واتا ژمارەی دەنگدەران بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی چوار ساڵ لەمەوبەر لەسەدا 30 زیاتر بووە، ماوەی 67 ساڵێشە تا ئێستا هێندە دەنگدەر لە هەڵبژاردنی کڵیسای سویدیدا (Svenska kyrkan) بەشدار نەبووە.    

بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی ئەو هەڵبژاردنە نوێنەرانی سۆسیالدیموکراتەکان زۆرینەی دەنگیان هێناوە و بە ڕێژەی سەدیی پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) لە پارتەکانی دیکە زیاتری کردووە.

دوائەنجامی هەڵبژاردنەکان لە کۆتایی ئەم مانگەدا واتا دوای ئەوەی دەنگی ئەو کەسانەش دەژمێردرێن کە پێشوەخت دەنگیان داوە، ڕا دەگەیەنرێت. 

بەگشتی کڵیسای سویدی زیاد لە 5 ملیۆن ئەندامیان لەم هەڵبژاردنەدا مافی دەنگدانیان هەبووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".