Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
بۆ بەشداری لە گشتپرسیی سەربەخۆییدا

مەرجی فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانیانی دەرەوەی وڵات لابرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 september 2017 kl 09.56
ڕۆژانی ٢٣ تا ٢٥ ی مانگ دەتوانن دەنگ بدەن
0:39 min
.
نیشتمان ئیراندوست

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کەمێک بەر لە ئێستا رایگەیاند کە کوردستانیانی تاراوگە بەبێ فۆرمی خۆراکیش دەتوانن دەنگ بدەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی ١٨ ی سێپتامبر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند، مەرجی فۆرمی خۆراکیان لە سەر کوردستانییانی تاراوگە بۆ بەشداریی لە گشتپرسیی لابردووە. فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانییانی تاراوگە بە وتەی کۆمیسیۆن دەبووە بەربەستێک بۆ دەنگدان، هەر بۆیە ئێستا ئەو مەرجە لابراوە و ئەوان بە بێ فۆرمی خۆراکێش دەتوانن دەنگ بدەن.

کوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەتوانن ڕۆژانی ٢٣ تا ٢٥ ی مانگی ٩ دەنگی خۆیان لەسەر سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عیراق بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".