Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگایی گەورەترین تاوانی هاککردن دەست پێ دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 september 2017 kl 12.56
ملێۆنەها کرۆنیان دەست کەوتووە
(1:32 min)
hackare
وێنە: Øijord, Thomas Winje

هەشت کەس بە گومانی هاککردنی دەیەها کۆمپانیا، بانک و دەستگەی دەوڵەتی دەدرێنە دادگا.

ئەو گرووپە هاککەرە توانیویانە نزیکەی 40 ملیۆن کرۆن لە ڕێی هاککردنی هەزارەها کۆمپیوتەرەوە دەست بکەوێت و ئەمڕۆ لە دادگای بەرایی مالمۆ ڕایگەیاند کە هەشت کەس بە گومانی ساختەکاریی، هاککردنی بەرفراوان، کڕینی شتی دزراو، شتنەوەی پارە، درووستکردنی بەڵگەنامەی ساختە دادگایی دەکرێن.

یەکێک لەو ڕێگایانەی کە توانیویانە پارەی لێوە بەدەست بهێنن ناردنی فاکتوورەی ساختەیە لە ڕێی نامەی ئەلەکترۆنی بەناوی کۆمپانیاوە. یاخود سیستێمی فاکتوورەی هەندێک کۆمپانیایان وا گۆڕیوە کە ئەو پارەیەی لەلایەن کڕیارەوە دەنێردرێت چووە بۆ ئەو گرووپە هاککەرە.

ئەو تاوانە نزیکەی ساڵیک بەردەوام بووە لە کۆتایی ساڵی 2015ەوە تا سەرەتای ئۆکتۆبەری ساڵی 2016.

جگە لە هاککردنی کۆمپیوتەری کۆمپانیا و دەستگە دەوڵەتییەکان پارتێکی سیاسیش بەر ئەو هێرشی هاککە کەوتووە ئەویش پارتی دیموکراتەکانی سویدە (Sverigedemokraterna).

جێی باسە ئەم تاوانە لە بەدواداچوونێکی تەلەفزیۆنی سوید هەفتەی ڕابوردوو ڕووماڵ کرا.

دادگاییکردنی ئەو هەشت گومانلێکراوەکەش لە کۆتایی ئەم مانگەوە دەست پێ دەکات و چاوەڕی دەکرێت تا سەرەتای مانگی دووی ساڵی داهاتوو. هەروەها پێسبینی دەکرێت نزیکەی 55 ڕۆژ بۆ ئەو دادگاییە پێویست بکات. ئەمەش لەلایەن دادگای بەرایی مالمۆوە بە گەورەترین دادگایی لە مێژووی سویددا ئەژمار دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".