Hultqvist
پێتەر هولتکڤیست، وەزیری بەرگریی سوید وێنە: Anders Wiklund/TT

پەرلەمان بڕیاری مانەوەی هولتکڤیستی دا

زۆرینە دەنگیان بۆ مانەوەی هولتکڤیست داوە
1:06 min

ئەمڕۆ پەرلەمانی سوید بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان داوە متمانە لە وەزیری بەرگری پێتەر هولتکڤیت نەسەننەوە.

 135 ئەندامپەرلەمان داوای لابردنی هولتکڤیستیان کردووە لە بەرامبەردا 137 لەگەڵ مانەوەیدا بوون و 58 ئەندام دەنگیان نەداوە. بەو شێوەیە متمانە بۆ وەزیری بەرگری نوێ کرایەوە. 

پرسی متمانە لێسەندنەوەی هولتکڤیت لە پاش ئاشکرا بوونی سکانداڵەکەی بەڕێوەبەراییەتی هاتووچۆی سوید (Transportstyrelsen) هاتە ئارا. واتا دوای ئەوەی لە ڕووماڵێکی تەلەفزیۆنی سویددا دەرکەوت کە گومان هەیە زانیاریی گرنگ لە ڕێی ئەو دەستگەیەوە بەهۆی مامەڵەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئای تی لە دەرەوەی سوید کەوتبێتە دەستی کەسانی نەشیاوەوە.

هەر ئەو کات داوای لێسەندنەوەی متمانە لە سێ وەزیر کرا، دوو لەو وەزیرانە دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە، وەزیری ناوخۆ و وەزیری ژێرخانی ئابووری سوید، بەڵام وەزیری بەرگری لە پۆستەکەی بەردەوام بوو، لەبەرئەوەی سەرۆکوەزیرانی سوید ڕای گەیاند وەزیری بەرگری هیچ بەرپرسیارێتییەکی لەم پرسەردا نەبووە.

پاشخانی ئەم هەواڵە لە لینکی هاوپێچ بخوێنەرەوە!

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".