En man intervjuas.
Dan Eliasson vidhåller att kommunikationen mellan CGI och polisen står under polisens kontroll. وێنە: Björn Larsson Rosvall/TT

بەڕێوەبەری گشتیی دەستگەی پۆلیس بانگهێشتی لیژنەی داد کراوە

بۆ لێپرسینەوەیە سەبارەت بە ئاساییشی دەوڵەت
1:24 min

دان ئیلییاسۆن بەڕێوەبەری گشتیی دەستگەی پۆلیس و وەزیری داد مۆرگان یوهانسۆن لەلایەن لیژنەی دادی پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت کراون.

ئەم بڕیارە دوای ڕووماڵێکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت (Ekot) و کەناڵی پێ چواری ستۆکهۆڵم (P4 Stockholm)  دێت کە ئاشکرایان کرد سەرۆکی گشتیی دەستگەی پۆلیس دان ئێلییاسۆن بە بێ ڕاوێژ لەگەڵ حکوومەت و دژ بە یاسای تایبەت بە پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت  ساڵی 2015 ڕێزپەڕیی لەو یاسایەدا کردووە و ڕێی داوە کۆمپانیاییەکی کەنەدایی بە ناوی (سی جی ئای) سیستێمی مووچەی پۆلیس نوێ بکاتەوە.

 ئەو سیستەمە ئەلەکترۆنییەی پۆلیس بۆ نموونە، ناو و زانیاریی نیشتەجێبوونی پۆلیس، ئاستی ئەزموونی پۆلیسەکە، زانیاری لەسەر خێزان و کەس و کاری ئەو پۆلیسە، تەنانەت زانیاری سەبارەت بە دوایین سەفەری پۆلیسەکە هەبووە. 

 بەڵام ئیلییاسۆن دەڵێت کاری نوێکردنەوەی ئەو سیستێمە لە ژێر چاودێریی و کۆنترۆڵی پۆلیسدا بووە و ئەو کۆمپانیایە ناتوانن دەستیان بە زانیاریی هەستیار بگات.

 ئەمە لەکاتێکدایە کە پسپۆڕانی بواری ئی تی دەڵێن ناکرێت ئەو جۆرە زانیارییانە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە کۆنترۆڵ بکرێن واتا بواری بڵاوبوونەوەیان هەیە، بۆ پاراستنی ئەو زانیارییانە دەبوایە دەستگەی پۆلیس پەیڕەویی لە ڕێنماییەکانی دەستگەی پاراساتنی نهێنی و دەستگەی هێزی بەرگری بکەن کە بە سیستێمێکی تایبەت زانیاریی هەستیار شفرە دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".