Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Claudio Bresciani/TT

ئەمڕۆ بودجەی پاییز پێشکەش کرا

"سیستێمی خۆشگوزەرانی دەبێت بەهێز بکرێت"
3:27 min

کۆمەکی منداڵ و فێرخوازانی ئامادەیی مانگی 200 کرۆن زیاد دەکرێت.

-  وەزیری دارایی ماگدەلێنا ئەندەرشۆن دەڵێت ئەمڕۆ یەکێک لە پەیمانەکانی کاتی هەڵبژاردنەکانمان جێبەجێ دەکەین ئەویش زیادکردنی کۆمەکی منداڵ و فێرخوازانی ئامادەییە مانگی بە 200 کرۆن. ئەندەرشۆن دەڵێت لە ساڵی 2006 ەوە کۆمەکی منداڵ زیادی نەکردووە بۆ یە بە پێویستمان زانی مانگی بە 200 کرۆن زیادی بکەین و لە سەرەتای مانگی سێ واتا مارسی داهاتووەوە جێبەجێ بکرێت.  

وەزیری دارایی ماگدەلێنا ئەندەرشۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە ماوەی ئەم پێشنیوەڕۆیەدا بودجەی پاییزی ڕا گەیاند کە تێیدا سیاسەتی ئابووری حکوومەتی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریی کرد.

هەر لەماوەی ئەمڕۆدا و دوای پێشکەشکردنی بوودجە پارتە سیاسییەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەگرن و پرسیار و ڕای خۆیان لەسەر بوودجەی حکوومەت دەدەن، مۆدێرات، لیبرالەکان، سێنتەر و دیموکراتەکانی سوید.

 بە گشتی حکوومەت نزیکەی 44 ملیارد کرۆن بۆ ڕیفۆرم لە بوارە جیاکاندا بۆ ساڵی داهاتوو تەرخان دەکات، بۆ نموونە بواری خوێندن، ژینگە، پۆلیس، هیزی بەرگریی و خانەنشینان.

لەو پێشنیازانەی بۆ ڕیفۆرم لەماوەی ساڵی داهاتوودا 2018 لە بوارە جیاکاندا وەزیری دارایی مەگدەلێنا ئەندەرشۆن  ڕای گەیاند:

- زیادکردنی دەرماڵە یاخود کۆمەکی منداڵ (barnbidrag) و کۆمەکی فێرخوازان (studiebidrag) مانگی بە 200 کرۆن.

- کەمکردنەوەی باجی مووچەی ئەو خانەنشینانەی کە مانگی نزیکەی 17 هەزار مووچەی بێت بەشێوەیەک کە مانگی 400 کرۆن زیاتری بۆ بمێنێتەوە.

- دوو ملیارد کرۆن زیاتر بۆ پۆلیس تەرخان بکرێت.

- زیاد لە ملیاردێک کرۆن بۆ گەشەپێدان و ڕاگرتنی یەکسانی فێرگاکان.

-  کۆمەکی نێونەتەوەیی کە تایبەتە بە یارمەتیدانی وڵاتانی هەژار و لێقەوماو 8 ملیارد کرۆن زیاتر بکرێت.

-  خەرجیی بواری پەنابەریی کەم بکرێتەوە.

وەزیری دارایی لە وتتارێکدا لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter)ئاماژە بەوە دەکات کە ئابووری دەوڵەت بەهێزە و ڕیفۆرم لە بوارە جیاکانی کۆمەڵگەدا مۆدێلی سویدی کە پێکهاتووە لە سیستێمی خۆشگوزەرانی بەهێز دەکات.

بە گشتیی کاتێک حکوومەت بوودجە پێشکەش دەکات واتا حکوومەت ڕای دەگەیەنێت کە ئەو پارەیەی لە کاسەی دەوڵەتدایە چٶن بەکار دەهێنرێت و لە چ بوارێکدا خەرج دەکرێت.

حکوومەت لە ماوەی ساڵێکدا دووجار پشنیازی بوودجە پێشکەش بە پەرلەمان دەکات. بودجەی بەهار و بودجەی پاییز، کە پێکهاتوووە لە داهات و خەرجییەکانی دەوڵەت. بودجەی بەهار لە مانگی ئەپریلدا پێشکەش دەکرێت، بودجەی پاییز لەمانگی سێپتەمبەردا ڕادەگەیەنرێت.

دواتر واتا لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەرەی ئۆپۆزسیۆن پێشنیازی خۆیان بۆ بوودجەی پاییز پێشکەش دەکەن واتا ئەلتەرنەتیڤ بۆ پێشنیازەکانی حکوومەت دادەنێن و دواتر لە مانگی نۆڤەمبەردا هەردوو پێشنیازی بوودجەی پاییزی حکوومەت و ئۆپۆزسیۆن دەخرێتە دەنگدانەوە.

دوای پەسەندکردن لە ساڵی داهاتووەوە پێشنیازەکانی بوودجە جێبەجێ دەکرێن.

جێی باسە جیاوازیی نێوان بودجەی بەهار و پاییز ئەوەیە کە لە پاییزدا حکوومەت پێشنیازەکانی بۆ ئابووریی ساڵی داهاتوو دیاری دەکات و لە بودجەی بەهاردا گۆڕانکاریی و چاکسازی بۆ پێشنیازەکانی پاییز پێشکەش دەکرێت هەروەها لە بوودجەی بەهاردا هەڵسەنگاندن و پێشبینیی حکوومەت بۆ بارودۆخی ئابووری بەگشتی بۆ چەند ساڵی داهاتوو دەخرێتە ڕوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".