Ulf Kristersson
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

بەرەی ئۆپۆزسیۆن ڕەخنە لە بوودجەی حکوومەت دەگرن

"بوودجەکە پەرش و بڵاوە"
1:38 min

بوودجەکەی حکوومەت پەرش و بڵاوە، پارەیەکی زۆر بەڵام دەرئەنجامێکی کەم و نادیار. بەڕای مۆدێراتەکان.

ئولف کریستەرسۆن وتەبێژی پرسی سیاسەتی ئابووریی پارتی ڕاستڕەوی مۆدێرات سەبارەت بە بوودجەی پاییز حکوومەت کە ئەمڕۆ پێشکەش کرا دەڵێت، بوودجەکەی حکوومەت پەرش و بڵاوە، پارەیەکی زۆر بەڵام دەرئەنجامێکی کەم و نادیار.

پارتی سێنتەر لە زاری وتەبێژیی پرسی ئابوورییانەوە ئەوانیش ڕەخنە دەگرن و ئێمیل شێلسترۆم دەڵێت گەر حکوومەت بە نیازە گرنگی بە پرسی منداڵ بدات ئەوا با کار بۆ دایکوباوکیان دابین بکات.  

ئوسکار خۆستێد وتەبێژی پرسی ئابووری پارتی دیموکراتەکانی سوید بوودجەکەی حکوومەت بە کورتبین و میللی واتا ساکار، وەسف دەکات.   

مەسیحییەدیموکراتەکانیش دەڵێن بەو هیوایە بووین پێشنیازی ڕێفۆرم لە بازاڕیکاردا بکرایە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە پەڕاوێزی بازاڕیکار دان و بە ئاسانی کاریان دەست ناکەوێت. یاکوب فورشمێد وتەبێژی پرسی ئابووریی مەسیحییەدیموکراتەکان ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت پارەیەکی زۆر بۆ هاوگونجی و پرسی کۆچ تەرخان کراوە.   

بەڵام پارتی چەپ لە زاری ئولا ئەندەرشۆنەوە خۆشحاڵیی خۆیان بەرامبەر بە پێشنیازەکانی حکوومەت دەربڕی لەبەرئەوەی کە سیاسەتەکانی پارتی چەپ کاریگەریی لەسەر بوودجەی حکوومەت هەبووە بەتایبەت سەبارەت بە گرنگیدان بە پرسی منداڵان و لاوان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".