Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.دەزگای کەشناسی سوید هۆشیاری پلە سێی بۆهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

پارتەکانی نێو پەرلەمانی سوید پشتگیری لە گشتپرسی دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 september 2017 kl 08.00
" دەبێت چارەنووسی داهاتووی خۆیان دیار بکەن "
(5:43 min)
.
وێنە: TT

سەرەڕایی فشارە نێوەدەوڵەتییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە گشتپرسی زیاد دەکات، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید، لە ڕاپرسییەکی تایبەتی بەشی کوردیی رادیۆی سویددا ڕایانگەیاندووە کە پشتگیری لە پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆی دەکەن.

سەرەڕایی فشارە نێوەدەوڵەتییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە گشتپرسی زیاد دەکات، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید، لە ڕاپرسییەکی تایبەتی بەشی کوردیی رادیۆی سویددا ڕایانگەیاندووە کە پشتگیری لە پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆی دەکەن. کێنت گێ فۆرشلوند وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید دەڵێت

     ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کە کوردەکان لە داهاتوودا چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام دەبێت لە چوارچێوەی یاساییەکی ڕێکخراودا بێت.

 بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید و ئكۆت پەیوەندی بە وتەبێژی دەرەرەوەی سەرجەم پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید سەبارەت بە بە‌هەڵوێستییان لەبارەی گشتپرسیی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی کردووە.

لەکۆی هەر هەشت پارتە سیاسییەکەی نێو پەرلەمانی سوید، کە لەم پارتانە پێکدێن، پارتی چەپ، سۆسیالدیموکراتەکان، پارتی ژینگە، پارتی ناوەڕاست، پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان، پارتی مۆدێراتەکان و پارتی دیموکراتەکانی سوید. لە کۆی هەر هەشت پارتەکە، بێجگە لە پارتی سەنتەر کە نایەوەێت لێکدانەوەی لەسەر ئەم بابەتە هەبێت،  حەوت پارتەکەی دیکە پشیگیری لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان دەکەن، هاوکات هەندێکیان تێبینیان لەسەر ئەو بابەتە، بۆ نمونە کە هەتاوەکو دەرفەت هەبێت هەیە لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستاندا چارەسەر بکرێت.

 جێی باسە ئەم  لێدوانی پارتەسیاسییەکان تەنها هەڵوێستی سیاسی پارتەکانە و پەیوەندی بە هەڵوێستی فەرمی حکومەتی سویدەوە نییە.  بیرگیتا ئولسۆن کە تاوەکو ئێستا وەتەبێژیە پارتی لیبراڵەکانە تیشک دەخاتە سەر دیدی خۆیان لەسەر گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت.

    ئێمە بە باشی لە گشتپرسییەکە دەڕوانین و هەروەها بەرسەرنجەوە لە دەرئەنجامەکەی دەڕوانین.

 هاوکات پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان ڕایانگەیندووە کە ئەوان تێگەیشتنیان بۆ  ئەم  هەنگاوەی کوردەکان هەیە. بەهەمان شێوە پارتی مۆدێراتەکان لە ڕووی یاساوە مافی خۆیانە ئەم گشتپرسییە ئەنجام بدەن، بەڵام لەهەمان کاتدا تیشک دەخەنەسەر ئەو ماترسییە گەورانەی کە لە ڕووی ئەنجامدانی گشتپرسییەکەوە ئێستا سەرهەڵدەدە، کارین  ئێنستروێم وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی مۆدێراتەکان دەڵێت.

     ئێمە ئێستا نیگەرانی ئەوەیەن کە ئەم گشتپرسییە مەترسییەکان بەرفراوانتر بکات و تووندوتیژی و کێشەکان لەو ناوچەی کە خۆی زۆر ناسەقامگیرە گەشە بسەنێت.

 لە ڕووی نێودەڵەتییەوە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆی بۆچوونی زۆری لێ کەوتۆتەوە. بۆ نمونە حکومەتی ناوەندی عێراق بەهەموو شێوەیەک دژی ئەنجامدانی گشتپرسییە،

هەروەها ئەمەریکا، گەورە وڵاتانی ئەورووپا و وەک ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا دژی گشتپرسییەکەن، هەروەها وڵاتە زلهێزەکانی ناوچەکە وەک تورکیا و ئێران هەرەشەی گترنەبەری هەڵوێست دەکەن ئەگەر بێت و گشتپرسییەکە ئەنجام بدرێت.  

جێی باسە چەندین پارتی نێو پەرلەمانی سوید ڕایانگەیاندووە کە زۆر گرنگە لێکتێگەشتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراقدا هەبێت. یونسا خوێستیێدتی سەرۆکی پارتی چەپ دەڵێت  کە ئێران و تورکیا بەو شێوە توندە هەڵوێست دەگرنە بەر ، پێی وانییەک ڕۆڵێکی یەکلاکەروەیان هەبێت و دڵێت.

 مرۆڤ نابێت لێ گەڕێ لە دیکتاتۆرێکی وەک ئێران یاخووت ئۆتۆریته‌رییەی وەک تورکیا کە کوردکانی خۆیان بە شێویەکی زۆر توند سەرکووت دەکەن، ئێستا مەرج لەسەر داهاتووی کوردستان دابنێن. ئەو خەڵکەی کە لەو ناوچەیەدا دەژی دەبێ دەبێت بڕیاری داهاتووی خۆیان لەلایەن خۆیانەوە بدرێت.

  هاوکات سەبارەت بەو پرسەی ئەگەر هاتوو دەرئەنجامی گشتپرسییەکە بە بەڵێ بوو، ئایا پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید پشتگیری لە سەربەخۆ بوونی کوردستان دەکەن؟ 

بۆچوونەکان لەم پرسەیاندا جیاواز بوون، پارتی چەپ ، لیبراڵەکان، سۆسیالدیموکراتەکات و پارتی ژینگە و پارتی سویدییە دیموکراتەکان ، دەڵێن بەڵێ، بەڵام بەمەرجێک کە پرۆسەکە بە دیموکراسیانە بەڕێوەچوو وە زۆرینە بە بەڵێ دەنگیان دابێت.

هەروەها لە چوارچێوەی یاساکانی مافی گەلاندا بێت و بە دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی ناونددا پرۆسەکە ئەنجام بدرێت. لەلایەکی دیکەشەوە تەنها کورد لەو ناوچەدا ناژی، بەڵکو کەمینەکانی وەک ئێزیدییەکان، ئاشوورییەکان، عەرەب و تورکمان و چەندین کەمینەی دیکە بوونیان هەیە، بۆیە دەبێت مافەکانی ئەوان پارێزراوبێت و ناسنامەی نەتەوییان لەبەرچاو بگیرێت ئیدی لە ژێر هەر دەسەڵاتێکدا بن.

هەروەها هەموو پرسە دیموکراسییەکان ڕەچاو بکرێن و ئینستیتووتە حکومییەکان بێلان بن، بۆ نمونە پەلەمان.

 جێی باسە بارتی سەنتەر سەبارەت بە ئایا پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمان سوید ئەگەر دەرئەنجامی گشتپرسییەکە بەڵێ زۆرینەبووە، ئەوا پشتگیری لە سەربەخۆ بوونی کوردستان دەکەن؟ نەیانویست وەڵام بدەنەوە، لەبەرامبەردا هەریەکە لە پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان و پارتی مۆدێراتەکان دەڵێن نەخێر. ئەوان بڕوایان بە یەکپارچەی عێراق هەیە و ئەگەر ئەم پرسەش سەریگرت ئەوا دەبێت لە ڕێگەی پەرلەمانی عێراقە و لە ڕێگەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندا بڕیاری لەسەر بدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".