Referendum

کوردستانییان دەتوانن ڕاستەوخۆ دەنگ بدەن

"دەتوانیت بە جنسییە و فۆرمی خۆراکیش دەنگ بدەیت"
4:51 min

لە 23ی سێپتەمبەر لینکێکی نوێ دەکەوێتە کار تا کوردستانییانی دەرەوەی هەرێم بتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن و ڕاستەوخۆ دەنگیش بدەن.

نەهرۆ سەلیم حەننا ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەم بەیانییە بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند، بۆ ئاسانکاریی بۆ دەنگدانی کوردستانییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە 23ی ئەم مانگەوە لینکێکی نوێ لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن دادەنرێت تا هاوڵاتییان بتوانن بە تۆمارکردنی ژمارەی ڕەگەزنامەکانیان (ڕەگەزنامەی عێراقی- جنسییەی عێراقی) خۆیان تۆمار بکەن و ڕاستەوخۆ واتا لە هەمان کاتددا دەنگیش بدەن.

بەو شێوەیە تۆمارکردن و دەنگدان هاوکات لە 23-25ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکێکی زۆر لە ئێستادا کێشەی تۆمارکردنیان هەیە بەهۆی ئەوەی کە لینکی خۆتۆمارکردن لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن داخراوە.

ئەو کەسەشی (کوردستانییانەی دەرەوە) پێشتر ناوی خۆی بە فۆرمی خۆراک تۆمار کردووە ئەویش دەتوانێت ڕاستەوخۆ 23-24-25ی سێپتەمبەر دەنگ بدات، واتا پێویست بە خۆتۆمارکردنەوە ناکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".