Dan

ئەمڕۆ لێپرسینەوە لە ئیلییاسۆن کرا

"سێپۆ بڕیار دەدات بڕیارەکە ڕاست بوو یان هەڵە"
2:53 min

لیژنەی داد لە پەرلەمانی سوید ئەمڕۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسی گشتیی دەستگەی پۆلیس و وەزیری داد کرد.

دوای لێپرسینەوەکەی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی داد ڕەخنەیان لە بڕیارەکەی بەرپرسی گشتیی دەستگەی پۆلیس دان ئیلیاسۆن گرت کە لە ساڵێ 2015دا داویەتی،

-دەبێت چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی ئاساییش بین بەڵام ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە لەو دۆسییەیەدا پێشێلکاریی ڕێسا کراوە و ئەوەش تاوانە. یوان ‌هێدین ئەندامی لیژنەی داد لە پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی سێنتەر دەڵێت، سەیرە بەلامەوە بەرپرسی دەستگەیەک کە پێشێلکاریی ڕێسا گرنگەکانی ئاساییشی دەستگەکەی کردبێت بتوانێت لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

 لەلایەکی دیکەوە ئەندرییاس کاڵسۆن لە لیژنەی داد لەسەر لیستی مەسیحییەدیموکراتەکان دەڵێت لە پەرەگرافی سێزدە لە بڕیارنامەی پاراستنی ئاساییشدا هاتووە کە دەبێت سیستێمی شفرە کە دەستگەی هێزی بەرگری پەسەندی کردووە بەکار بهێنرێت، لەم حاڵەتەدا پەیڕەویی لەو بڕیارە نەکراوە، هەر بۆیە لێکۆڵێنەوە لەم پرسە جێی بایەخە.

ئانتی ئاڤسان ئەویش لەسەر لیستی مۆدێراتەکان ئەندامی لیژنەی دادە لە پەرلەمان ڕەخنەگرە و دەڵێت پەیڕەویی لە بڕیارەکانی پاراستنی ئاساییش نەکراوە.

بەڵام بەرپرسی گشتی دەستگەی پۆلیس دان ئیلییاسۆن لە دوای لێپرسینەوەکەی ئەمڕۆ دەڵێت، نە من نە ئەندامانی لیژنەی داد لە پەرلەمان یاخود مێدیاکان ناتوانن بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە ئەوەی کراوە ڕاستە یان هەڵە، بەڵکە ئەوە دەستگەی پۆلیسی ئاساییش، سێپۆیە کە لەو پرسە دەکۆڵێتەوە و ئەوان دەتوانن بڕیار بدەن. کەواتە دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانی ئەوان بین. 

جێی باسە لێپرسینەوە لە بەرپرسی گشتیی دەستگەی پۆلیس دان ئیللیاسۆن دوای ڕووماڵێکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت (Ekot) و کەناڵی پێ چواری ستۆکهۆڵم (P4 Stockholm)  دێت کە ئاشکرایان کرد سەرۆکی گشتیی دەستگەی پۆلیس دان ئێلییاسۆن بە بێ ڕاوێژ لەگەڵ حکوومەت و دژ بە یاسای تایبەت بە پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت  ساڵی 2015 ڕێزپەڕیی لەو یاسایەدا کردووە و ڕێی داوە کۆمپانیاییەکی کەنەدایی بە ناوی (سی جی ئای) سیستێمی مووچەی پۆلیس نوێ بکاتەوە.

 ئەو سیستەمە ئەلەکترۆنییەی پۆلیس بۆ نموونە، ناو و زانیاریی نیشتەجێبوونی پۆلیس، ئاستی ئەزموونیان، زانیاری لەسەر خێزان و کەس و کاری ئەو پۆلیسە، تەنانەت زانیاری سەبارەت بە دوایین سەفەری پۆلیسەکە هەبووە. 

زانیاری زیاتر لە لینکی هاوپێچ ببیستە!

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".