Man i kostym och byggnad med Telias logotyp.
یوهان دێنێلیند بەرپرسی گشتیی ئێستای کۆمپانیای تێلییا وێنە: Christine Olsson/TT, Jessica Gow/TT.

سێ بەرپرسی تێلیا سونێرا دەدرێنە دادگا

"هەڵەیەکی مێژووییمان کردووە و دەبێت باجەکەی بدەین"
1:53 min

بەرپرسی گشتیی پێشووی (Telia Sonera) لارش نیباری و دوو بەرپرسی دیکەی ئەو کۆمپانیایە بە گومانی تاوانی بەرتیلدان دەدرێنە دادگا.

- پێم وایە ئەمە شتێکی باشە کە دەستەی داواکاری گشتیی گەشتوونەتە خاڵی کۆتایی لە لێکۆڵێنەوە بەراییەکانیان کە ماوەی پێةج سالە لەسەر ئەم دۆسییە بەڕیوە دەچێت. مارییا ئێرلینگ بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی کۆمپانیای تێلیا دەڵێت.

ئەو سێ کەسە گومانی تاوانی بەرتیلدانیان لێ دەکرێت کە لە ماوەی ساڵانی 2007-2010 نزیکەی 2.6 ملیارد کرۆنیان دابێتە کچی سەرۆکی ئەوکاتی وڵاتی ئوزبەکستان بۆ ئەوەی ڕییان بدرێت بنکەی بازرگانیی کۆمپانیاکەیان دابمەزرێنن. 

لە هەمانکاتدا و ئەم پێشنیوەڕۆیە بەرپرسی گشتیی تێلیا یوهان دێنێلیند لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و هۆڵەندا ڕێککەوتوون کە بەوپێیە نزیکەی 4.5 ملیار کرۆن دەدەنە ئەو دوو وڵاتە و نزیکەی 3.5 ملیارد کرۆن لە قازانجی ئەو کۆمپانیایە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بەو پێیە بە گشتی کۆمپانیای تێلییا دەبێت نزیکەی هەشت ملیار کرۆن تاوانە واتا غەرامە بدات.

کۆمپانیای تێلییا دان بەوەدا دەنێت کە نزیکەی 2.6 ملیارد کرۆنیان داوەتە بەرپرسای چەند دەستگەیەک لە ئوزبەکستان  بۆ ئەوەی ئاسانکارییان بۆ بازرگانیی کۆمپانیاکە لەو وڵاتانەدا بۆ بکرێت.

بەرپرسی گشتیی تێلییە دەڵێت ئەوەی کراوە هەڵەی مێژوویین و دەبێت باجەکەی بدەین.

درێژەی هەواڵ بەرێوەیە!

زانیاریی زیاتر لە لینکی هاوپێچ ببیستە!

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".