folkomröstning
وێنە: SAFIN HAMED

"ئەمڕۆ هەست بە بوونی خۆمان دەکەین"

"خەڵکێک لە خۆشیدا تا بەیانی نەخەوتوون"
4:18 min

ئەمڕۆ گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەچێت و کوردانی سویدیش بۆ ئەو مەبەستە گەڕاونەتەوە.

ئەمڕۆ 25 ی سێپتەمبەر پرۆسەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد، کوردستانییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش لەو پرۆسەیەدا بەشدارن لە شێوەی دەنگدانی ئەلەکترۆنی بەڵام ژمارەیەک لە کوردانی سوید لە سویدەوە بۆ دەنگدان و بەشداری لە گشتپرسیددا ڕۆشتوونەتەوە بۆ کوردستان.

بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دوو لەو کوردانەمان دواند بەشیر عەلی تۆفیق لە ئێنشۆپینگەوە و هێرش سەعدون ئەمین لە ستۆکهۆڵمەوە.

 سەبارەت بە هۆکاری گەڕانەوەیان بۆ دەنگدان لە کوردستان لە کاتێکدا کە دەیانتوانی لە ڕێی ئینتەرنێنەوە ئەلەکترۆنی لە سوید دەنگ بدەن، هێرش سەعدون ئەمین و بەشیر عەلی تۆفیق، دەڵێن ئەو دوو دەنگدانە جیاوازییان هەیە.

 جێی باسە لەگەڵ بانگەشەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی کاردانەوەکانی ناوخۆ و وڵاتانی دەورووبەر جۆراو جۆر بوون، لەگەڵ نزیکبوونەوە و ئەنجامدانی گشتپرسییەکەشدا کە ئەمڕۆ دەستی پێ کرد هەڕەشە و فشارەکان زیادیان کرد، بۆ نموونە ئێران و تورکیا هەڕەشەی داخستنی سنوور دەکەن. بەڵام بەشیر عەلی تۆفیق و هێرش سەعدون ئەمین نیگەرانی ئەوە نین کە ڕێیان لێ دابخرێت و هەردووکیان گەشبینن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".