Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
södertörn
وێنە: Maja Suslin/TT

بەهۆی وێنەگرتن لەگەڵ بریندار و کوژراو حوکم درا

"مافەکانی مرۆڤێ پێشێل کردووە"
1:16 min

بە تاوانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بەها ئینسانییەکان دادگای بەرایی (Södertörn) پەنابەرێکی بە 8 مانگ زیندانیی حوکم دا.

 ئەو پیاوە ساڵی ٢٠١٥ وڵاتی سوریای جێهێشتووە و هاتۆتە سوید و داوای مافی پەنابەریی کردووە، بەڵام هێشتا وەڵامی وەرنەگرتووە. جێی باسە پۆلیس زانیاریی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەدەست گەشت کە ئەو گومانلێکراوە وێنەی لەگەڵ کوژراو و برینداردا گرتووە و لە ئینتەرنێت بڵاوی کردۆتەوە. 

دوای چاودێری و بەدواداچوونەکانی پۆلیس گومانەکان لەسەری ساغ بوونەوە و لە بەرگرییەکانییدا ئەو پیاوە کە سەرباز بووە لە سوپای سوریادا دەڵێت فەرماندەی سوپاکەی فەرمانی پێ کردووە ئەو کارە بکات. 

جێی باسە ئەو وێنانەی ئەو تاوانبارە لە ساڵی 2014دا گرتوونی لەلایەن ڕژێمی سورییەوە وەک پڕوپاگەندەی جەنگ بەکار هێنراوە. 

بە پێی داواکاری گشتی ئەو کارە دژ بە بەهایی مرۆڤایەتیی و پێشێڵکردنی ڕێککەوتننامەی جنێڤە. لەبەرامبەردا پارێزەری ئەو پیاوە بە دادگای ڕاگەیاندووە کە گومانلێکراو ناچار بووە فەرمانی فەرماندەی سوپاکە بەجێ بگەیەنێت ئەگەر نا دەکوژرا،

بەڵام دادگا داوای داواکاری گشتیی بە سزادانی ئەو کەسە پەسەند کرد بەلام داوای ناردنەوەی ئەو کەسەیان پەسەند نەکرد لە بری ئەوە بە هەشت مانگ زیندانیی حوکم درا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".